خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌سنوری قه‌زای داقوقی باشوری كه‌ركوك بۆمبێكی چێندراو به هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵی ته‌قیه‌وه و له‌ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێك و سێ پۆلیس برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و بۆمبێكی چێندراو له‌نێوان هه‌ردو گوندى (سیم ده‌رب و ته‌لعیده) له سنورى قه‌زاى داقوق به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی لیواى 20ى فیرقه‌ى 5ى پۆلیسى فیدڕاڵى ته‌قیوه‌ته‌وه.
له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه چوار كارمه‌ندی پۆلیسی فیدڕاڵی برینداربون
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه چوار كارمه‌ندی پۆلیسی فیدڕاڵی برینداربون كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره به پله‌ى نه‌قیب و له‌ئێستاشدا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری له كه‌ركوك كراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان ده‌ستپێكردوه
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان ده‌ستپێكردوه، تا ئێستاش هیچ گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی له‌دانانی ئه‌و بۆمبه رانه‌گه‌یاندوه، به‌ڵام پێشتر جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه بینراوه و گومانده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه بۆمبه‌كه دانرابێت.