لافاوه‌كه‌ی هیندستان گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ 39 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌

11:04 - 24/09/2022

1392جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

دوای ئه‌وه‌ی بارانێكی به‌خوڕ بوه‌ هۆی دروستبونی لافاو له‌ باكوری هیندستان، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا، نزیكه‌ی 39 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا، مردنی به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ش به‌هۆی هه‌وره‌ تریشقه‌ بوه‌.

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، به‌شێك له‌ شه‌قامه‌كانی جوروجرامی سنوری نیوده‌لهی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی باكوری هیندستان به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه‌ زیانیان به‌ركه‌وتوه‌ و ئاوێكی زۆریان تێدا كۆبۆته‌وه‌، به‌جۆرێك له‌چه‌ند شوێنێك بۆ زیاتر له‌ دو مه‌تر ئاو به‌رزبۆته‌وه‌. 

ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستان، فه‌رمانیان به‌ قوتابخانه‌كان كردوه‌ ده‌رگاكان دابخه‌ن

ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستان، فه‌رمانیان به‌ قوتابخانه‌كان كردوه‌ ده‌رگاكان دابخه‌ن، هه‌روه‌ها داوایان له‌ دانیشتوان كردوه‌ له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ تاوه‌كو ده‌رچه‌ی پێویست بۆ تێپه‌ڕینی ئاوی باراناو ده‌دۆزنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ رێگه‌ی چونه‌ ده‌ره‌وه‌یان به‌ته‌واوی داخراوه‌

به‌شێك له‌ دانیشتوان رایانگه‌یاندوه‌، "ئه‌مڕۆ رێگه‌ی چونه‌ ده‌ره‌وه‌یان به‌ته‌واوی داخراوه‌، له‌كاتێكدا له‌ دوێنێ هه‌ینیه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان".

 درێژایی شه‌وی رابردو بارانباریوه‌، ئاوه‌ڕۆكان به‌ ته‌واوی پڕن له‌ ئاو

یه‌كێك له‌ هاوڵاتیانی باكوری هیندستان باسی له‌وه‌كردوه‌، "به‌ درێژایی شه‌وی رابردو بارانباریوه‌، ئاوه‌ڕۆكان به‌ ته‌واوی پڕن له‌ ئاو، بارودۆخی ڕێگاكان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و چاڵه‌كان پڕن له‌ ئاوی باران، زۆر ئه‌سته‌مه‌ بتوانن بچنه‌ سه‌ر كار". 

تیمه‌كانی هیندستان له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی لافاوه‌كه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و به‌هاناوه‌چونی هاوڵاتیان، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی بارانبارینه‌وه‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ خزمه‌تگوزاریه‌ پێویستیه‌كان بۆ هاوڵاتیان دابینبكرێن.

ئه‌م كه‌شوهه‌وا مه‌ترسیداره‌ بوه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س، له‌ ناوچه‌كانی باكوری هیندستان، به‌گوێره‌ی ئاماره‌ نافه‌رمیه‌كانیش تا ئێستا 39 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ به‌شێكیان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ بوه‌.

نیشانەکردن

هیندستان