خه‌ندان-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا كه‌مێك به‌ر له ئێستا وته‌یه‌كی له‌به‌رده‌م ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، واشنتن ده‌یه‌وێت ته‌واوی جیهان له رێگه‌ی سزا نێوده‌ىوڵه‌تییه‌كانه‌وه بكاته گه‌مه‌یه‌كی به‌رده‌ستی خۆی و رۆژئاوا بڕوای به ئازادی هه‌ڵبژاردن و مافی چاره‌ی خۆنوسین هه‌یه، بۆیه ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ش رێز له ریفراندۆمه‌كانی هاوڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا بگرێت.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، كه وڵاته‌كه‌ی له ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شی هێزه‌كانی ناتۆدابوه بوه‌یه بڕیاریانداوه به ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێك پارێزگاری له یه‌كڕیزی خاكی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
واشنتن ده‌یه‌وێت وه‌ك خودا له‌سه‌ر زه‌وی ره‌فتار بكات و چی بیه‌وێت ئه‌وه ئه‌نجامبدات
وتیشی، "وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیدا ده‌یه‌وێت جیهانێكی دور له به‌ربه‌ره‌كانی و تاكڕه‌وی و خۆپه‌رستی بونیاد بنێت، به‌ڵام واشنتن ده‌یه‌وێت وه‌ك خودا له‌سه‌ر زه‌وی ره‌فتار بكات و چی بیه‌وێت ئه‌وه ئه‌نجامبدات".
ئه‌مریكا و رۆژئاوا هۆكاری قه‌یرانه خۆراكییه‌كانی جیهانن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا باسی له‌وه‌شكردوه‌ن "ئه‌مریكا و رۆژئاوا به سه‌پاندنی سزا ئابورییه‌كانی به‌سه‌ر روسیادا بونه هۆی ئه‌وه‌ی قه‌یرانی خۆراك بۆ ته‌واوی جیهان دروستبكه‌ن".
هێزه‌كانی ناتۆ ده‌یویست مه‌ترسی بۆسه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان و دانیشتوانی ناوچه سنورییه‌كانمان دروست بكه‌ن، بۆیه بڕیارماندا به‌رگری له‌خۆمان و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هێزه‌كانی ناتۆ و چه‌ند وڵاتێكی سه‌ر به‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یانویست مه‌ترسی بۆسه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان و دانیشتوانی ناوچه سنورییه‌كانمان دروست بكه‌ن و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ رێگریكردن له‌و خواسته بنێین و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پارێزگاری له هاوڵاتیان و خاكی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین".
ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رۆژئاوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی هیچ وڵاتێكی باشتر نه‌كردوه
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "یه‌كێتی ئه‌وروپا نایه‌وێت هاوكاری روسیا بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری پێویست بۆ ئه‌و وڵاتانه بگه‌یه‌ندرێت كه پێویستیان به هاوكاری خۆراكی هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رۆژئاوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی هیچ وڵاتێكی باشتر نه‌كردوه".
واشنتن، كیێڤ وه‌ك ئامێرێكی به‌كاربه‌ری جه‌نگ ته‌ماشا ده‌كات له پێناو ئه‌وه‌ی مۆسكۆ تێكبشكێنێت
ئاشكراشی كرد، "ناتۆ مه‌ترسییه بۆ سه‌ر روسیا و بونی خۆی له بنه‌ڕتدا ته‌نها نانه‌وه‌ی پشێوی و هه‌ڕه‌شه‌یه به‌تایبه‌تیش بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌مان و رۆژئاوا شه‌رم ناكات له‌وه‌ی ته‌واوی توانای خۆی بخاته‌گه‌ڕ له‌پێناو ئه‌وه‌ی روسیا و هێزه‌كانی له ئۆكرانیا شكست پێبهێنێت، له‌و باره‌یه‌شه‌وه واشنتن، كیێڤ وه‌ك ئامێرێكی به‌كاربه‌ری جه‌نگ ته‌ماشا ده‌كات له پێناو ئه‌وه‌ی مۆسكۆ تێكبشكێنێت".