خه‌ندان-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به چاره‌گی دوه‌می ئه‌مساڵ به‌نرخی هه‌رزانتر له چاره‌گی یه‌كه‌م فرۆشراوه، به‌جۆرێك پێشتر رێژه‌ی 43.9٪ی داهاتی نه‌وت بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی هه‌رێم بو، به‌ڵام ئێستا بۆ 41.5% كه‌مبوه‌ته‌وه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "چی ڕوده‌دات، نه‌وت هه‌رزانتر ده‌فرۆشرێت، داهات كه‌مده‌بێت، خه‌رجی كۆمپانیا‌و كرێی بۆری زیادده‌كات، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان داتاكانی هه‌نارده‌كردن و فرۆشی ناوخۆ و داهاتی نه‌وتی بڵاوكرده‌وه، به‌پشت به‌ستن به ڕاپۆرتی دیلۆیت".
نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم له چاره‌كی دوه‌می ساڵی 2022دا 37 ملیۆن و 856 هه‌زار و 52 به‌رمیل بوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم له چاره‌كی دوه‌می ساڵی 2022دا 37 ملیۆن و 856 هه‌زار و 52 به‌رمیل بوه كه ده‌كاته تێكڕا فرۆشی ڕۆژانه 416 هه‌زار به‌رمیل، هه‌رێمی كوردستان نه‌وته‌كه‌ی 13 دۆلار‌و 16 سه‌نت كه‌متر له نرخی برێنت فرۆشتوه، پێشتر 11 دۆلار كه‌متر ده‌یفرۆشت".
له كۆی ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشراوه، 41.5٪ داهات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی و موچه ماوه‌ته‌وه
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت، "له كۆی ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشراوه، 41.5٪ داهات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی و موچه ماوه‌ته‌وه كه پێشتر 43.9٪ بوه، ڕێژه‌ی 43.1٪ بۆ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ڕۆشتوه به‌بێ گواستنه‌وه، له كاتێكدا له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به قه‌رز و شایسته‌ی كۆمپانیاكانه وه 33.4٪ی كۆی داهاتی نه‌وتیان بۆ ڕۆشتوه".
ئاشكراشیكردوه، "ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی بۆ گواستنه‌وه و كۆگاركردن ڕۆشتوه 15.4٪ی هه‌مو داهاتی نه‌وت پێكده‌هێنێت له كاتێكدا له چاره‌كی یه‌كه‌مدا گواستنه‌وه و هه‌مو خه‌رجییه‌كانی تر ڕێژه‌ی 12.8٪ی داهاتی پێكهێنا بو".