خه‌ندان-
له دوێنێوه روسیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشتگیری له‌و ریفراندۆمه كرد كه له چوار هه‌رێمی ئۆكرانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، كه دو هه‌رێمیان له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یه و دوانی دیكه‌شیان له باشوره و له هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگن له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا، هه‌روه‌ها روسیا ده‌یه‌وێت هه‌ندێك ئامانجی جوگرافی و پێگه‌ی تایبه‌ت بۆخۆی به ئه‌نجامدانی ئه‌م ریفراندۆمه لە ئۆکرانیا ده‌سته‌به‌ر بكات.
تۆڕی هه‌واڵی BBC، له راپۆرتێكی بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌م ریفراندۆمه‌ی له‌لایه‌ن كرێمڵن-ه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت به‌بێ پاساو نییه و له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوشدا له هه‌ریه‌كه له هه‌رێمه‌كانی لوهانسك و دنێتسك، خێرسن و زاپۆریژا ریفراندۆم له‌سه‌ر لكاندن و بون به به‌شێك له خاكی روسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئه‌گكه‌ری هه‌یه وێنای ئه‌م جه‌نگه به‌ره‌و شوێنێكی دیكه ئاڕاسته‌بكات.
ئێستا چی روده‌دات و بۆچی؟
پاش تێپه‌ڕوبنی زیاتر له حه‌وت مانگ به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه‌دا تێپه‌ڕی كه له لایه‌ن خودی ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا ده‌رچو به مه‌به‌ستی پاراستنی ناوچه‌كانی دۆنباس كه له ژێرناوی "ئۆپراسیۆنی پاراستنی ناوچه‌كانی دۆنباس"دا، له ئێستادا سوپای روسیا به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر به‌هۆی ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه‌وه توانیویانه به‌شێكی زۆری ئه‌و هه‌رێم و ناوچانه بگێڕنه‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆیان كه له 24ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی روسیاوه داگیركربون.
به راگه‌یاندنی پێكهێنانی هێزێكی 300 هه‌زار كه‌سی له‌لایه‌ن پوتن-ه‌وه روسیا ده‌توانێت به درێژایی هه‌زار كیلۆمه‌تر به‌رگری له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بكات
ده‌نگدان بۆ لكاندنی چه‌ند هه‌رێم و ناوچه‌یه‌ك به خاكی روسیاوه، یه‌كێكی دیكه بو له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه كێمڵن وه‌ك كارتێك دژ به ئۆكرانیا به‌كاری ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها به ئه‌نجامدانی ئه‌و ریفراندۆمه و پۆزه‌تیڤ بونی ئه‌نجامه‌كان، روسیا ده‌توانێت بڕی 15%ی خاكی ئۆكرانیا بخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه، كه له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرانیاوه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ژێر فشاری تۆپهاوێژ و موشه‌كهاوێژ (هاژه‌ك)دایه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رۆژئاوا و ناتۆوه پاڵپشتی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها، به راگه‌یاندنی پێكهێنانی هێزێكی 300 هه‌زار كه‌سی له‌لایه‌ن پوتن-ه‌وه روسیا ده‌توانێت به درێژایی هه‌زار كیلۆمه‌تر به‌رگری له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بكات، كرێمڵن به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك به پاساوی بێبنه‌ما له په‌یوه‌ندیكردن به‌و هێزه 300 هه‌زارییه هه‌ڵبێت ئه‌وا روبه‌ڕوی سزا توند ده‌بێته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوی ریفراندۆمه به‌لای هیچكه‌سێكه‌وه نابێت سه‌یر بێت، چونكه له 2014شدا به فه‌رمانی راسته‌وخۆی پوتن ئه‌و دورگه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی روسیا داگیركرا
ئه‌گه‌ر به‌لای هه‌موانه‌وه بڕیاری داگیركردنی ناوچه‌كانی ئۆكرانیا به پاساوی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شتێكی سه‌مه‌ره ئامێز بێت، ئه‌وا له راستییدا وانییه و پێویست نییه به‌و شێوه‌یه جۆشداماو له سه‌رۆكی روسیا بڕوانرێت، چونكه له ساڵی 2014ش دا هه‌مان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێستا به‌رامبه‌ر دورگه‌ی كرێمیا-ی ئۆكرانیا ئه‌نجامدا و به فه‌رمانی راسته‌وخۆی پوتن ئه‌و دورگه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی روسیا داگیركرا، دوایین هه‌نگاوه‌كانی روسیا له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواوه و به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهانه‌وه به نایاسایی له‌قه‌ڵمدراو سه‌ركۆنه‌شكرا، به‌ڵام روسیا به بێ گوێدانه ئه‌و سه‌ركۆنه‌كردن و سزا نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا گڵۆپی سه‌وز بۆ ریفراندم له چه‌ند ناوچه‌كی ئۆكرانیا هه‌ڵكرد.
چی واده‌كات ئه‌م ده‌نگدانه بێ به‌هابێت؟
ئێمه پێشتر ئه‌زمونی داگیركاری و لكاندنی ناوچه‌كانی وڵاتانی دروسێی روسیامان له ساڵی 2014دا بینیوه، له‌كاتێكدا كرێمڵن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رایگه‌یاند كه 96.7% پاڵپشتی بۆ لكاندنی ئه‌و چوارهه‌رێمه‌ی ئۆكرانیا بۆسه‌ر روسیا هاتوه، له‌كاتێكدا به‌پێش چه‌ند هه‌واڵێكی دزه پێكراو ته‌نها 30%ی هاوڵاتیانی ئه‌و چوار هه‌رێمه پاڵپشتی خۆیان بۆ بون به‌به‌شێك له روسیا دوپاتكردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌مان سیناریۆیه‌كانی كرێمیا-یه كه دوباره ده‌بێته‌وه و له نیوه‌ی جه‌نگدا به پاساوی ریفراندۆم مافی نوسینی چاره‌نوس چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئۆكرانیا داگیر ده‌كرێت.
زاپۆریژا كه 50% و پایته‌خت له ژێر كۆنترۆڵی ئۆكرانیادایه، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌و شوێنانه‌ی له ژێر ده‌ستی روسیادایه هه‌نگاوێكی قورسه
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌و چوار هه‌رێمه‌ی كه ریفراندۆمیان تێدا ئه‌نجامده‌درێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له ژێر كۆنترڵی هێزه‌كانی روسیادان و سوپای ئۆكرانیاش به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی خاك و ناوچه داگیركراوه‌كانی، له شاری خێرسن، هیچ ئارامییه‌ك بونی نییه و مه‌ترسی زۆریش له‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه هه‌یه كه له‌و شاره‌دا ده‌ژین، چونكه له‌و كاته‌ی هێزه‌كانی روسیا ده‌یانه‌وێت زۆرترینی خاكی ئۆكرانیا كۆنترۆڵبكه‌ن، سوپای ئۆكرانیا به چه‌كی پێشكه‌وت ، تۆپ و موشه‌كه‌وه (هاژه‌ك) هێرشی به‌رده‌وام و چڕی كردوه‌ته سه‌ر ئه‌و چوار هه‌رێمه‌ی كه له‌لایه‌ن روسیاوه زۆرینه‌ی كۆنترۆڵكراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، زیارتر له 750 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و ناوچانه دژی بڕیاره‌كه‌ی لكاندنی شار و هه‌رێمه‌كانیان بون به روسیاوه و به‌و هۆیشه‌وه بۆ ناوچه و هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی ئۆكرانیا ماڵ و حاڵی خۆیانیان جێهێشتوه، له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی روسیا ماڵ به ماڵ به‌شوێن هاوڵاتیاندا ده‌چن و ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ له‌سه‌ر لكاندنی ئه‌و چوار هه‌رێمه به روسیاوه بده‌ن، هه‌روه‌ها رێگه به هاوڵاتیانی كۆچبه‌ری ئۆكرانیش ده‌درێت به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین ده‌نگ بده‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و چوار هه‌رێمه ببنه به‌شێك له روسیای گه‌وره، به‌ڵام به‌مه‌رجێك هاوڵاتی ئه‌و ناوچانه بن كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پڕۆسه‌ی ریفراندۆمیان تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌روه‌ها له زاپۆریژا-ش كه 50% و پایته‌خت له ژێر كۆنترۆڵی ئۆكرانیادایه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌و شوێنانه‌ی له ژێر ده‌ستی روسیادایه هه‌نگاوێكی قورسه.
به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هه‌رێمی لوهانسك له لێواری كه‌وتندا و روسیا له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ناكشێنێته‌وه
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی دنێتسك-یش، نزیكه‌ی 60% زیاتری له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی روسیادایه و به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ جه‌نگ له‌و هه‌رێمه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و توند به‌رده‌وامه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ گه‌یشتوه‌ته سه‌ختی، له لوهانسك-یش به‌زۆری له‌لایه‌ن روسیاوه كۆنتڕۆڵكراوه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و به‌رانه‌ی پێشیشه‌وه كه هێشتا ئۆكرانیا به‌رگری به‌رامبه‌ر روسیا ئه‌نجامده‌دات، له هه‌ڵدێری كه‌وتندان، زۆرینه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌و ناوچانه‌دابون پێش ئه‌وه‌ی جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێت له ئێستادا بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه هه‌ڵهاتون، هه‌روه‌ها دنێس پۆسێڵن، رابه‌ر و سه‌رۆكی دیاریكراوی روسیا پێش ئه‌وه‌ی جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێت له هه‌رێمی دۆنێتسك داوای له هاوڵاتیان كرد ئه‌و هه‌رێمه چۆڵبكه‌ن، ئه‌مه‌ش رێكگای بۆ روسیا خۆشكردن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها دوای سێ رۆژ له به‌فه‌رمی ناساندنی ناوچه‌كانی دنێتسك و لوهانسك، بڕیاری سه‌ربه‌خۆبون و بون به به‌شێك له روسیا ده‌ربكات و روسیاش گڵۆپی سه‌وز بۆ ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕیاره ده‌نگدانه له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
پاش ئه‌م ئاڵه‌نگارییه، چی ده‌گوزه‌رێت و چی ده‌گۆڕێت؟
له باره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی روسیا بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌شێك له خاكی ئۆكرانیا له ژێر ناوی ریفراندۆمدا، ییوری ساك، راوێژكاری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، "ئه‌و ریفراندۆمه له‌لایه‌ن ته‌واوی هاوڵاتیان و به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌شمانه‌وه سه‌ركۆنه‌كروه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ریفراندۆمه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بنه‌مایه‌كی نابێت و دژ ته‌واوی یاسا و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی وڵاته‌كه‌مانه، زۆرینه هاوڵاتیانمان ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یكی گشتی ته‌واوی خاكی وڵاته‌كه‌مان بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌ستی خۆمان، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و دژبون به هێزه‌كانی روسیا له‌و ناوچانه به‌دی ده‌كرێت".
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی روسیا به‌هیچ شێوه‌ك ئۆكرانیا راناوه‌ستێنێت و له‌وانه‌شه زیاتر توندوتیژی بكات
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه هه‌رچۆنێكبێت كیێڤ به ئاڕاستی هێرشی پێچه‌وانه و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌ی هه‌نگاو ده‌نێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و هه‌نگاوه‌شیان په‌شیمان نابنه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌ڵێگزانده‌ر باونۆڤ، چاودێری دیاری سیاسی روسی رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی روسیا به‌هیچ شێوه‌ك ئۆكرانیا راناوه‌ستێنێت و له‌وانه‌شه زیاتر توندوتیژی بكات، به‌ڵام ئه‌مه په‌یامێكی گرنگ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا له‌وه تێبگه‌ن كه پێویسته چه‌كه‌كانیان دژ به روسیا نه‌ده‌نه ئۆكرانیا و رێز له بڕیاری هاوڵاتیانی ئۆكرانیا بگرن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند كه ته‌واوی هێزی مۆسكۆ به‌كار ده‌هێنێت له پێناو پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ببنه به‌شێك له روسیا و هه‌وه‌ها ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیشی به‌دور نه‌زانێ، ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچنه سه‌ر روسیا.
ته‌نانه‌ت توركیاش ئه‌م ریفراندۆمه‌ی به نا یاسایی له‌قه‌ڵمدا
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا ئه‌م لێدوانانه‌ی روسیا و سه‌ركرده‌كانی به مه‌ترسیدار و دور له به‌ها نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌سفكرد، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش توركیا كه وه‌ك نێوه‌ندگیرێك و نزیك له روسیا كارده‌كات، ئه‌م ریفرانۆده‌مه‌ی به نایاسایی ناوزه‌ندكرد.