خه‌ندان-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات كه ئێستا ناوچه‌كانیان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی روسیان و ده‌ڵێت، " ژیانتان ڕزگار بكه‌ن و یارمه‌تیده‌رمان بن له لاوازكردن و له‌ناوبردنی داگیركه‌ران".
ڤۆلۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، "داوایه‌كی ساده له هه‌مو گه‌له‌كه‌مان له خاكی داگیركراوی كاتی هه‌یه، كاری سه‌ره‌كی بكه‌ن، ژیانتان ڕزگار بكه‌ن و یارمه‌تیده‌رمان بن له لاوازكردن و له‌ناوبردنی داگیركه‌ران".
به هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت له كۆكردنه‌وه‌تان له‌لایه‌ن ڕوسیاوه خۆتان بشاره‌وه
وتیشی، "به هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت له كۆكردنه‌وه‌تان له‌لایه‌ن ڕوسیاوه خۆتان بشاره‌وه، دوربكه‌ونه‌وه له نامه‌ی وه‌رگرتنی سه‌ربازی، هه‌وڵبده‌ن بگه‌نه خاكی ئازادی ئۆكرانیا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشتر چونه‌ته ناو سوپای ڕوسیا، ئه‌وا هه‌ر چالاكیه‌كی دوژمن تێكبده‌ن و ڕێگری له هه‌مو ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بكه‌ن، هه‌ر زانیارییه‌كی گرنگمان پێبده‌ن ده‌رباره‌ی داگیركه‌ران و بنكه‌كانیان".
له یه‌كه‌م ده‌رفه‌تدا زانیاریه‌كان به‌نامه‌یه‌كدا بگه‌یه‌ننه سه‌ربازه‌كانی ئۆكرانیا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "باره‌گاكان، كۆگاكانی ته‌قه‌مه‌نی، له یه‌كه‌م ده‌رفه‌تدا زانیاریه‌كان به‌نامه‌یه‌كدا بگه‌یه‌ننه سه‌ربازه‌كانی ئۆكرانیا، هه‌مو شتێك بكه‌ن بۆ ڕزگاركردنی ژیانتان و یارمه‌تی ڕزگاركردنی ته‌واوه‌تی ئۆكرانیا".