خه‌ندان-
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ریفراندۆم به‌ری ڕه‌نج و ئامانجی خه‌بات و خوێنی شه‌هیدان و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یه كه به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ری به‌رگریدان، "رۆژی خۆی دێت به‌یداخی ڕیفراندۆم به شه‌كاوه‌یی ده‌بێته چاره‌نوسی میلله‌ته‌كه‌مان.
رێباز حه‌ملان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێر ناوی (خۆری ریفراندۆم ھه‌رگیز ئاوا نابێت) نوسیویه‌تی، "ریفراندۆم به‌ری ڕه‌نج و ئامانجی خه‌بات و خوێنی شه‌هیدان و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یه كه به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ری به‌رگریدان، له‌لایه‌ن سه‌رۆك و پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌وه رابه‌رایه‌تی كرا كه خه‌م و مێژوی نه‌ته‌وه‌یه‌كی هه‌ڵگرتو گه‌یاندیه مه‌نزڵ".
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی وه‌زیفه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی له ریفراندۆمدا به‌جێگه‌یاند
ده‌شڵێت، "سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی وه‌زیفه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی له ریفراندۆمدا به‌جێگه‌یاند، په‌یام و خه‌ون و ئامانجی سه‌د ساڵی شۆڕش و خه‌باتی گه‌لی كوردستانی گه‌یاند به‌ھه‌مو جیھان".
رۆژی خۆی دێت به‌یداخی ڕیفراندۆم به شه‌كاوه‌یی ده‌بێته چاره‌نوسی میلله‌ته‌كه‌مان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "رۆژی خۆی دێت به‌یداخی ڕیفراندۆم به شه‌كاوه‌یی ده‌بێته چاره‌نوسی میلله‌ته‌كه‌مان و وه‌ڵامێك ده‌بێت بۆ نه‌یارانی و شانازییه‌كی مه‌زن بۆ پشتیوانه‌كانی، ده‌بێته رۆژی كه‌رنه‌ڤاڵی نیشتیمانی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتو".