خه‌ندان-
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له حه‌وت پارێزگا شكستیان به هه‌وڵێك بۆ قاچاخبردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان هێناوه، 34 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه، "له‌چوارچێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵكوتانه سه‌ر و دانانی بۆسه‌دا، هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی توانیویانه به قاچاخكردنی نزیكه‌ی 763 هه‌زار لیتر له به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، پرۆسه‌كانیش له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی (به‌غدا - دیاله - كه‌ركوك - نه‌ینه‌وا - ئه‌نبار - قادسیه – به‌سڕه) ئه‌نجامدراون، ده‌ستیش به‌سه‌ر 10 خه‌زانی هه‌ڵگرتنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان گیراوه".
ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بونه هۆی ده‌ستگیركردنی 34 تۆمه‌تبار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 30 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بونه‌ته هۆی "ده‌ستگیركردنی 34 تۆمه‌تبار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 30 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر، له‌گه‌ڵ داخستنی به‌نزینخانه‌یه‌ك، سه‌پاندنی غه‌رامه‌كردن به‌سه‌ر نۆ وێستگه‌ی دیكه‌دا به‌هۆی پێشێلكردنی سیستمه‌كانی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان".
تۆمه‌تباره‌كان ڕه‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ماددانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كان ڕه‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان.