پڕۆژەی قیڕتاوكردنى 31 شه‌قام له‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا

01:52 - 24/09/2022

2168جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، بەگوژمەی زیاتر لە 929 ملیۆن و 745 هه‌زار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی قیڕتاوكردنى 31 شه‌قامى گەڕەكی ژیانیان داناوه‌.

ئەمڕۆ شەممە  هه‌ریه‌كه‌ له‌ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر بەردی بناغەی پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی كۆڵان و ئاوەڕۆی گەڕەكی ژیانیان لە شاری هەولێر بەگوژمەى 929 ملیۆن و 745 هەزار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 دانرا، کە بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێدەکرێت و ماوەی تەواوکردنى پڕۆژەکەش 150 ڕۆژە.

31 كۆڵان و شەقامی گەڕەکی ژیان بەدرێژیی 4480 مەتر و بە ڕوبەری 33 هه‌زار و 770 مه‌تر قیڕتاودەکرێت

 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت، "گەڕەکى ژیان، یەکێک لەگەڕەکە گرنگەکانى شارەکەمان و بە بەردەوامى داواو داخوازى هاوڵاتییانى ئەوبوە کە بەشێک لەو شەقامە ناوخۆیانەى ماون قیرتاو بکرێت، ئەمڕۆ بەردى بناغەى ئەم پڕۆژەیەمان دانا، کە ئەویش بریتییە لە قیرتاوکردنی 31 كۆڵان و شەقامی گەڕەکەكە بەدرێژیی 4480 مەتر و بە ڕوبەری 33 هه‌زار و 770 مه‌تر قیڕتاوكردن لەگەڵ دروستکردنی ئاوەڕۆ بە درێژیی 2600 مەتر، ئومێد دەکەین پڕۆژەکە لەماوەى دیاریکراوى خۆیدا زووتریش تەواوبکرێت".
May be an image of outdoors
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "لەژێر فەرمان و ڕاسپاردەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بارەى ئاوڕدانەوە لەو گەڕەک و شوێنانەى کە کەمترین دەست خزمەتگوزارییان پێگەیشتوە، سەرجەم پڕۆژەکان بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لەنێوان شار و دەرەوەى شار جێبەجێ دەکەین، ئامانجان ئەوەیە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بگەێنین بە هەموو ئەو جێگا و شوێن و گەڕەکانەى کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە و کەمترین دەستى خزمەتگوزاریان پێگەیشتوە".

May be an image of 7 people and people standing