خهندان-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لهبارهی ژههراوییبونی زیاتر له 100 خوێندكار له قوتابخانهیهكی شاری سلێمانی، رایگهیاند، بۆیان دەرکەوتوه ئەو ئاوەی لەڕێگەی بیرهوە دابیندەکرێت و خوێندکاران بەکاریدەهێنن لەڕوی (بەکتریۆلۆجی) وە (نەشیاوە) بۆ خواردنەوە ناگونجێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئهمڕۆ شهممه له رونكردنهوهیهكدا بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی له 22ی ئهم مانگهدا لە خوێندنگایەك لەناوشاری سلێمانی زیاتر 100 خوێندکار بەحاڵەتی سکچون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵانیان كرد بەمەبەستی بەدواداچون لەو حاڵە ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە (چاودێری تەندروستی، یەکەی ئاو، تەندروستی خوێندنگاکان) ڕاستەوخۆ بەدواداچون بکرێت لەدۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت.
دهركهوت كه ئامادەکردنی خواردن بۆ خوێندکاران لە فرۆشگای خوێندنگاکە بەشێوەیەکی (نا تەندروست ) ئامادەکرابو
ئاماژهی بهوهشكردوه، دوای ئەنجامدان و پشکنینی دهركهوت كه ئامادەکردنی خواردن بۆ خوێندکاران لە فرۆشگای خوێندنگاکە بەشێوەیەکی (نا تەندروست ) ئامادەکرابو.
دەرکەوت ئەو ئاوەی لەڕێگەی بیرهوە دابیندەکرێت و خوێندکاران بەکاریدەهێنن بۆ خواردنەوە ناگونجێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دهشڵێت، "دوای وەرگرتنی نمونەی سەرچاوەی دابینکردنی ئاو لە خوێندنگاکە دەرکەوت ئەو ئاوەی لەڕێگەی بیرهوە دابیندەکرێت و خوێندکاران بەکاریدەهێنن لەڕوی (بەکتریۆلۆجی) وە (نەشیاوە) بۆخواردنەوە ناگونجێت".
پێشتر بەهار رەمەزان، سەرۆکی لیژنەی چاودێریکردنی دایەنگەو باخچەو فرۆشگای قوتابخانەکان له لێدوانێكدا رایگەیاندبو، لە نزیکەوە بەدواداچونیان بۆ ژههراویبونی 100 خوێندكار کردوه و لە هۆکارەکانی ژەهراویبونی خوێندکارەکانیان کۆڵییەوە و دەرکەوت بەهۆی کەمتەرخەمی و پابەندنەبونی فرۆشگاکە بوە بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکانەوە، فرۆشگهی قوتابخانەکە لە لایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە داخراوە.