بارستە ھەوایه‌كی وشک و سارد رو له‌ هه‌رێم ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن

10:23 - 24/09/2022

3005جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن، شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیش ده‌ڵێت، بارستە ھەوایه‌كی وشک و سارد رو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشو، خێراى با  له‌ نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.

سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما  بە 1 تا 2 پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشو.
لە ئەنجامی زیادبونی کاریگەری بارستە ھەوای وشک و سارد سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزێت
هاوكات ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "لە ئەنجامی زیادبونی کاریگەری بارستە ھەوای وشک و سارد سبەی یەکشەمە پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی 30 بە 17، ھەولێر 31 بە 20 پلە، دھۆک 31 بە 19 پلە، ھەڵەبجە 32 بە 19 پلە، کەرکوک 33 بە 22 پلە)".
 لەناوچەکانی گەرمیان 36 بە 22 پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین 31 بە 19 پلە دەبێت

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، لەناوچەکانی گەرمیان 36 بە 22 پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین 31 بە 19 پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی سۆران 30 بە 18 پلە دەبێت، خێرای با ئاسایی دەبێت 10 بۆ 20 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا لە ئاڕاستەی باشوری رۆژئاواوە. 

ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ده‌ڵێت، "لەکاتەکانی سبەی شەو بۆ بەرەبەیانی رۆژی دوشەمە لەناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری شارەکە و سنوری ئیدارەی راپەرین خێرایی با لە ئاڕاستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە چالاک دەبێت بەخێرایی 15 تا 30 کم لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما لە رۆژی دوشەمەوە بەرێژەی 2 تا 3 پلە ڕو لە بەرزبونەوە دەکاتەوە، بەڵام لەشەواندا کەش بە ساردی دەمێنێتەوە".