هه‌رێمی كوردستان؛ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئامۆزاكه‌ی ده‌ستگیركرا

10:10 - 24/09/2022

1640جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

پۆلیسی زاخۆ كه‌سێكی ده‌ستگیركرد كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی ئامۆزاكه‌ی، كه‌ شه‌وی رابردو بوه‌ته‌ شه‌ڕیان و پاشان بە دەمانچە تەقەی لێکردوەو کوشتویەتی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ شه‌وی رابردو له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لە یەکێک لە گازینۆکانی شاری زاخۆ شەڕ لە نێوان دو کەس رویداوە، یەکێک لە شەڕ کەرەکان بەناوی "و. ج . ع" کە تەمەنی 31 ساڵە لەلایەن کەسێکی دیکە بەناوی "ا. ع . ع" بە دەمانچە کوژراوە.

دوای چەند کاتژمێرێك لە روداوەکە، پۆلیسی زاخۆ دەستگیرکردنی ئامۆزای گەنجەکەی راگەیاند
به‌پێی زانیاریه‌كان، دوای چەند کاتژمێرێك لە روداوەکە، پۆلیسی زاخۆ دەستگیرکردنی ئامۆزای گەنجەکەی راگەیاند، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی گەنجەکە، كه‌ به‌ "دەمانچە تەقەی لێكردوه‌ و كوشتویه‌تی".
تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ باسی له‌وه‌كردوه‌، "تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەکە بۆ روداوکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارەکەش دەستیپێکردوە".