هەواڵی ئەمڕۆ

تره‌مپ: ئه‌مریكا خه‌ریكه‌ وێران ده‌بێت

05:12 - 23/09/2022

2902جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا

خه‌ندان-

سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌ بارودۆخێكی ناهه‌موار و جه‌نجاڵیه‌كی زۆر دایه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی خێرا بۆ چاره‌سه‌ركردن و ده‌رهێنانی ئه‌مریكا له‌ گۆماوی ئه‌م قه‌یرانانه‌ نه‌نرێت، ئه‌وا ئه‌مریكا روبه‌ڕوی كه‌وتن ده‌بێته‌وه‌، ده‌شڵێت، "میلله‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر رێڕه‌وی نشوسته‌".

به‌پێی ئاژانسی Tassی روسی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه‌، وڵاته‌كه‌ی به‌شێوازێكه‌ جه‌نجاڵی و پۆخڵه‌وانی تێدابڵاوبوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و وێرانبون هه‌نگاو ده‌نێت.

له‌ ئێستادا میلله‌ته‌كه‌مان روه‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات
وتیشی، "ئه‌مریكا به‌ره‌و كاره‌سات هه‌نگاو ده‌نێت و میلله‌ته‌كه‌شمان روه‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ی له‌ ئێستاشدا ده‌گوزه‌رێت بێماناییه‌كی زۆره‌ و ئه‌گه‌ر خێرا ئه‌م نشوستانه‌ رێگریان لێنه‌كرێت ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت".
وڵاته‌كه‌مان پێویستی به‌سه‌ركرده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قوڕگی قه‌یرانه‌كان ده‌ربهێنێت
سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردوه‌، "وڵاته‌كه‌مان پێویستی به‌سه‌ركرده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قوڕگی قه‌یرانه‌كان و له‌ قۆرخكارییه‌كانی دیموكرات، كۆمارییه‌كان و سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌كان ده‌ریبهێنێت، ئێمه‌ كه‌سێكمان ده‌وێت كه‌ بتوانێت شانبه‌شانی سه‌رۆكی چین بوه‌ستێت، نه‌وه‌ك به‌ پاساوی بێمانا خۆی له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی وڵاتانی زلهێز بكشێنێته‌وه‌".
ده‌بێت كه‌سێك رابه‌رایه‌تی بكات كه‌ قوربانی بێوێنه‌ بدات له‌ پێناو ئه‌م نیشتمانه‌
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "من ده‌مه‌وێت له‌و دیوی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كانه‌وه‌ كه‌سێكی باڵا و باشتر بێت بۆ ڕابه‌رایه‌تی كردنی ئه‌م نیشتمانه‌، من پێمباشه‌ ئه‌و كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتنێكی بێپایان دژ به‌ ته‌واوی زلهێزان و چه‌پێنه‌رانی نیشتمانه‌كه‌مان تۆماركات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كاره‌ ئه‌سته‌مبێت و ته‌نانه‌ت له‌ پێناو ئه‌و ئامانجه‌شدا قوربانی زۆربدات".

نیشانەکردن

ترەمپ ئەمریکا جیهان