نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زی

08:51 - 23/09/2022

1760جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت جارێكی دیكه‌ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، هه‌رچه‌نده‌ شاره‌زایانی روسیا به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی له‌ هه‌ڵمه‌تی نوێی كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌لایه‌ن روسیا و له‌رزینێكی دیار له‌ دانوستانه‌كان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران باس له‌ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخی نه‌وت ده‌كه‌ن.
 
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌راورد به‌ دوێنێ، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت 41 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 1.5% دابه‌زیوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 90.05 دۆلار و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس به‌ ڕێژه‌ی 0.4% دابه‌زیوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 83.19 دۆلار.

بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان ڕێژه‌ی سویان به‌رزكرده‌وه‌ 
بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان ڕێژه‌ی سویان به‌رزكرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكا بۆ سێیه‌مجار سوی به‌ ڕێژه‌ی 75 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كانی خاوبونه‌وه‌ی ئابوری به‌رزكرده‌وه‌.

له‌ئێستادا له‌لایه‌ك سوپای سوریا دوباره‌ سه‌رقاڵی خۆكۆكردنه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی هێزی زیاتره‌، له‌لایه‌كی دیكه‌ش نوێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا خاوی پێوه‌دیاره‌ و نه‌گه‌یشتۆته‌ هیچ ئه‌نجامێك، هه‌ردو هۆكاره‌كه‌ ترسی شاره‌زایانی بواری نه‌وتیان زیاتر كردوه‌ و هۆشداری له‌به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.

نیشانەکردن

نەوت