روسیا: چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بریتانیا له‌ جه‌مسه‌ری باكور جێگای هه‌ڵوێسته‌یە

10:30 - 21/09/2022

2960جار خوێندراوەتەوە

ناتۆ و روسیا

خه‌ندان-

باڵیۆزی تایبه‌تی روسیا بۆ ئەرکە تایبەتەکانی وەزارەتی دەرەوە و سەرۆکی لیژنەی گەورەبەرپرسانی ئەنجومەنی جه‌مسه‌ری باكور ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، بونی هێزه‌كانی بریتانی له‌ جه‌مسه‌ری باكور كرژییه‌ سه‌ربازییه‌كان زیاتر ده‌كات، هێزه‌كانی ناتۆ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك چین نین و رێز له‌ سنوره‌ سه‌ربازییه‌كان ناگرێت.

نێكۆڵای كۆرشۆنۆڤ، باڵیۆزی تایبه‌تی روسیا بۆ ئەرکە تایبەتەکانی وەزارەتی دەرەوە و سەرۆکی لیژنەی گەورەبەرپرسانی ئەنجومەنی جه‌مسه‌ری باكور ئه‌مڕۆ له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتێكیدا رایگه‌یاندوه‌، بونی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی بریتانی له‌ جه‌مسه‌ری باكور جێگای هه‌ڵوێسته‌یه‌ و ئه‌گه‌ری گرژییه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌.

به‌یجین رێز له‌ سنوره‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌گرن
وتیشی، "به‌یجین پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا و ناتۆیه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پارێزگاری و رێز له‌ سنوره‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ جه‌مسه‌ری باكور ده‌گرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش سوپای  چین له‌ جه‌مسه‌ری باكور چالاكی سه‌ربازی ئه‌نجامنادات".
هێزه‌كانی ناتۆ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێز له‌ هه‌نگاو و سنوره‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ ناگر
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هێزه‌كانی ناتۆ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێز له‌ هه‌نگاو و سنوره‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ ناگرن و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی پرسیاره‌ كه‌ هێزه‌كانی ناتۆ له‌ ناوچه‌كانی جه‌مسه‌ری باكور بۆ بونیان هه‌یه‌؟، به‌ڵام هێزێكی وه‌ك سوپای بریتانیا به‌ بونی له‌و ناوچانه‌ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك وه‌هایه‌ و گرژییه‌كان زیاتر ده‌كات".

پێشتریش، جێنس ستۆلتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رایگه‌یاندبو، هه‌ماهه‌نگییه‌كانی روسیا و چین له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی جه‌مسه‌ری باكور به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سود به‌ وڵاتانی ناتۆ نابه‌خشێت، بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌و ناوچانه‌ راگه‌یاند.

له‌ وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی جێنس ستۆلتنبێرگ-یشدا، دمیتری پیسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا رایگه‌یانبو، ئه‌وه‌ی به‌رپرسی ناتۆ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی چین و روسیا له‌ جه‌مسه‌ری باكور وتویه‌تی وه‌ستانه‌وه‌یه‌ له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی روسیا، چونكه‌ چالاكییه‌كانی روسیا و چین بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانه‌ نه‌وه‌ك دروستكردنی مه‌ترسی بۆسه‌ر وڵاتانی سنوری ناوچه‌كه‌.

نیشانەکردن

روسیا ناتۆ بریتانیا