پوتن بانگهێشتی به‌شێكی دیكه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ ده‌كات بۆ جه‌نگ

09:10 - 21/09/2022

4667جار خوێندراوەتەوە

ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا

خه‌ندان-

سه‌رۆكی روسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان هه‌مو هه‌نگاوێك ده‌نێن له‌ پێناو پاراستنی خاكی مۆسكۆ و له‌ 2014وه‌ ئۆكرانیا ده‌ستی به‌م جه‌نگه‌ كردوه‌، هه‌روه‌ها پشتگیریش له‌ خواسته‌كانی په‌رله‌مانی دۆنباس بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت، "وڵاتانی رۆژئاوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت ئاشتی له‌ نێوان مۆسكۆ و كیێڤ به‌رقه‌راربێت".

به‌پَی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا له‌میانه‌ی وتارێكدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا رایگه‌یاندوه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا وڵاته‌كه‌یان كرده‌ پێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه‌ و دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر مۆسكۆ.

له‌ 2014دا، ئۆكرانیا ده‌ستی به‌ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ كرد
وتیشی، "له‌ساڵی 2014 هێزه‌كانی ئۆكرانیا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێرشیان بۆ یه‌كڕیزی خاكی وڵاته‌كه‌مان ده‌ستپێكرد و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌ستیان به‌ ئه‌نجامدانی هێرش و هه‌ڵگیرسانی ئه‌م جه‌نگه‌ كردوه‌".
كیێڤ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ ئه‌نجامدا كه‌ به‌ روسی ده‌دوێن
سه‌رۆكی روسیا باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ چه‌كیان به‌ڕوی هاوڵاتانی ناوچه‌كانی نزیك له‌ وڵاته‌كه‌مان هه‌ڵگرت و هه‌ر ئه‌وانیش بون ده‌یانویست ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ روسی ده‌دوێن بچه‌پێنن".
په‌رله‌مانی دۆنباس به‌ فه‌رمی بڕیاریانداوه‌ ریفراندۆم ئه‌نجامبده‌ن و ئێمه‌ش پشتگیرییان لێده‌كه‌ین 
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، په‌رله‌مانی دۆنباس به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڕیاریانداوه‌ به‌ پاڵپشتی سه‌ركرده‌كانیان ریفراندۆم ئه‌نجامبده‌ن و ئێمه‌ش پشتگیری له‌و هه‌وڵه‌یانده‌كه‌ین، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌نجامدا كه‌ ره‌تیانكردوه‌ له‌ 2014 كوده‌تا له‌ ساڵی 2014 ئه‌نجامبده‌ن".
وڵاتانی رۆژئاوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت ئاشتی له‌ نێوان مۆسكۆ و كیێڤ به‌رقه‌راربێت
پوتن ئاماچه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "وڵاتانی رۆژئاوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت ئاشتی له‌ نێوان مۆسكۆ و كیێڤ به‌رقه‌راربێت، ئاماده‌ین ده‌ستی هاوكاری و سه‌ربازی به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێكی خۆبه‌خش درێژ بكه‌ین كه‌ بیانه‌وێت له‌ ئۆكراینا دژی زه‌وتكردنی ئازادیان بجه‌نگن".
هه‌مو هه‌نگاوێك له‌ پێناو پارێزگاری كردن له‌ سه‌روه‌ری و یه‌كڕیزی خاكی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین
له‌باره‌ی ئازادكردن و ئۆپراسۆنه‌كانیشیانه‌وه‌ ده‌ڵێت، "هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ناوچه‌كانی دۆنباس رزگار ده‌كه‌ین و پارێزگاریان لێده‌كه‌ین چونكه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بڕیار له‌ چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن و ئێمه‌ش رێز له‌و بڕیاره‌ ده‌گرین، ده‌بێت رۆژئاواش باش له‌وه‌ تێبگات كه‌ هه‌مو هه‌نگاوێك له‌ پێناو پارێزگاری كردن له‌ سه‌روه‌ری و یه‌كڕیزی خاكی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین".
ئێمه‌ش خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین 
له‌سه‌ر پرسی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیش سه‌رۆی روسیا رونیكرده‌وه‌، "ده‌بێت ته‌واوی جیهان باش له‌وه‌ تیچبگات كه‌ ئیچَمه‌ش خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین و له‌ هه‌ندێك به‌شی وڵاته‌كه‌شمان خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی پێشكه‌وتوترین به‌ به‌راورد به‌ هێزه‌كانی ناتۆ".