كۆماری گه‌لی دنێتسك: له‌ ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی ئۆكرانیاوه‌ 427 هاوڵاتی كۆماره‌كه‌مان كوژراون

05:59 - 19/09/2022

999جار خوێندراوەتەوە

ناوچەکانی دەوروبەری کۆماری گەلی دنێتسک

خه‌ندان-

نوسینگەی نوێنەرایەتی کۆماری گه‌لی دنێتسک لە ناوەندی هاوبەشی چاودێری و هەماهەنگی کەیسەکانی پەیوەست بە تاوانەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی ئۆكرانیا بۆسه‌ر كۆماری گه‌لی دنێتسك، 72 هه‌زار و 252 تۆپ و موشه‌كیان ئاڕاسته‌ی كۆماره‌كه‌یان كراوه‌ و 427 هاوڵاتی كوژراون،  سێ هه‌زار و 431 هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربون

427 هاوڵاتی كۆماره‌كه‌ كوژراون
نوسینگەی نوێنەرایەتی کۆماری گه‌لی دنێتسک لە ناوەندی هاوبەشی چاودێری و هەماهەنگی کەیسەکانی پەیوەست بە تاوانەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 214 رۆژی رابردودا به‌هۆی گرژییه‌كانی جه‌نگه‌وه‌ 427 هاوڵاتی كۆماره‌كه‌ كوژراون.
سێ هه‌زار و 431 هاوڵاتی به‌هۆی بۆردومان و به‌ ئامانجگرتنی ناوچه‌كانی كۆماری گه‌لی دنێتسكه‌وه‌ برینداربون
باسی له‌وه‌شكردوه‌، زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 431 هاوڵاتی به‌هۆی بۆردومان و به‌ ئامانجگرتنی ناوچه‌كانی كۆماری گه‌لی دنێتسكه‌وه‌ برینداربون كه‌ له‌ نێویاندا زیاتر له‌ 220 منداڵبونی هه‌یه‌.
حه‌وت هه‌زار و 477 ناوچه‌ی نیشته‌جێبون زیانیان به‌ركه‌وتوه‌
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌ماوه‌ی رابردودا حه‌وت هه‌زار و 477 ناوچه‌ی نیشته‌جێبون زیانیان به‌ركه‌وتوه‌ و هه‌زار و 647 دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ حكومه‌تی كۆماره‌كه‌وه‌ خاپوركراون.
ئۆكرانیا 72 هه‌زار و 252 تۆپ و موشه‌كیان ئاڕاسته‌ی كۆماری گه‌لی دنێتسك كردوه‌
ناوەندی هاوبەشی چاودێری و هەماهەنگی کەیسەکانی پەیوەست بە تاوانەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ ده‌ستپیكی هێرشه‌كانی ئۆكرانیا بۆسه‌ر كۆماره‌كه‌یان زیاتر له‌ 72 هه‌زار و 252 تۆپ و موشه‌كیان ئاڕاسته‌ی كۆماره‌كه‌یان كردوه‌.

نیشانەکردن

ئۆکرانیا روسیا