به‌رگیری ئۆكرانیا راپۆرتی 202مین رۆژی جه‌نگی دژ به‌ روسیا بڵاوكرده‌وه‌

12:02 - 19/09/2022

1627جار خوێندراوەتەوە

بەرەکانی پێشوەی جەنگ

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر سوپای مۆسكۆدا به‌رده‌وامن له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ و خۆڕاگرییه‌كان و تا ئێستاش ماوه‌ی 202 رۆژی ته‌واو به‌سه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه‌كان تێده‌په‌ڕێت و توانیویانه‌ دو هه‌زار و 210 تانك، چوار هه‌زار و 718 زرێپۆش تێكبشكێنن و  251 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 217 هێلیكۆپته‌ر بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

له‌ 24ی (شوبات/2)ی 2022 تا ئه‌مڕۆ توانیویانه‌ 54 هه‌زار و 480 سه‌ربازی سوپای روسیا بكوژن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ له‌ توێتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ میانه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نێوان هێزه‌كانی روسیا و وڵاته‌كه‌یان، له‌ 24ی (شوبات/2)ی 2022 تا ئه‌مڕۆ توانیویانه‌ 54 هه‌زار و 480 سه‌ربازی سوپای روسیا بكوژن.
312 ئۆتۆمبێلی موشه‌كهاوێژ و هه‌زار و 309 تۆپهاوێژ تێكبشكێنن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانیاندا دو هه‌زار و 210 تانك، چوار هه‌زار و 718 زرێپۆش تێكبشكێنن، 312 ئۆتۆمبێلی موشه‌كهاوێژ و هه‌زار و 309 تۆپهاوێژ تێكبشكێنن.
918 فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان و 217 هێلیكۆپته‌ریان خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌
به‌رگری ئۆكرانیا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، 168 سیستمی دژه‌ فڕۆكه‌، سێ هه‌زار و 578 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و هه‌روه‌ها، 918 فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان و 217 هێلیكۆپته‌ریان خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌.