هەواڵی ئەمڕۆ

مارین لێ پین: فڕه‌نسا به‌ سه‌پاندنی سزای نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر روسیادا هه‌ڵه‌ی ئه‌نجامدا

10:13 - 18/09/2022

5346جار خوێندراوەتەوە

مارین لێ پین، سه‌رۆكی پارتی راستڕه‌وی گردبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فڕه‌نسی

خه‌ندان-

سه‌رۆكی پارتی راستڕه‌وی گردبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فڕه‌نسی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵه‌ی سیاسی ئه‌نجامداوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكبوه‌ له‌ سه‌پێنه‌رانی سزا نێوده‌وله‌تییه‌كان به‌سه‌ر روسیادا كه‌ كۆمه‌ڵێك سزای دیراسه‌نه‌كراون، ده‌شڵێت، "بارودۆخی ئێستای ئه‌وروپا و وڵاته‌كه‌مان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه‌ فڕه‌نسا هه‌ڵه‌ی سیاسی ئه‌نجمدا".

مارین لێ پین، سه‌رۆكی پارتی راستڕه‌وی گردبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فڕه‌نسی ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، پاریس به‌ بون به‌ به‌شێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ سزای نێوده‌وڵه‌تیان به‌سه‌ر مۆسكۆدا سه‌پان، هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی و جۆپۆله‌تیكی ئه‌نجامدا.

فڕه‌نسا هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی و جۆپۆله‌تیكی ئه‌نجامدا
وتیشی، "ئه‌وه‌ی فڕه‌نسا له‌ باره‌ی سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێك سزای بێ لێكۆڵینه‌وه‌ و بێ دیراسه‌كردن به‌سه‌ر روسیا سه‌پاندی و بوه‌ به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ سزای نێوده‌وڵه‌تییان به‌سه‌ر روسیادا سه‌پان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی بو".
بارودۆخی ئێستای ئه‌ورپا به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ فڕه‌نسا ئه‌نجامیدا
سه‌رۆكی پارتی راستڕه‌وی گردبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فڕه‌نسی باسی له‌وه‌شكردوه‌، "یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی ئه‌و هه‌ڵه‌ گه‌وریه‌ی فڕه‌نسا ئه‌نجامیدا به‌ سه‌پاندنی سزای نێو ده‌وڵه‌تی، بریتییه‌ له‌و بارودۆخه‌ بێ ئاسۆیه‌ی كه‌ ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپای تێكه‌وتوه‌".
سزاكانیان زیانیان بۆ خودی ئه‌وروپا هه‌بو نه‌وه‌ك روسیا
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پێشتریش ئه‌مه‌م راگه‌یان كه‌ سزای نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی زیانی به‌ خودی ئه‌وروپا گه‌یاندوه‌ زیانی بۆ روسیا نه‌بوه‌ و ئه‌وه‌ی ئێستاش ئه‌وروپای پێدا تێده‌په‌ڕێت دیراسه‌ نه‌كردنی ئه‌و سزا نێو ده‌وڵه‌تیانه‌یه‌ كه‌ به‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ بارو دۆخه‌كان به‌سه‌ر روسیادا سه‌پاندی".