هەواڵی ئەمڕۆ

وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: نامانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆ بنێت

06:15 - 18/09/2022

4994جار خوێندراوەتەوە

كریستین لامبرێكت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا

خه‌ندان-

وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیاری تاكلایه‌نه‌ له‌سه‌ر داواكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی كیێڤ بۆ ناردنی تانك نادات و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان بیر له‌و پرسه‌ ناكه‌نه‌وه‌، ده‌شڵێت، " نامانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆ بنێت".

كریستین لامبرێكت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا رایگه‌یاند، نایانه‌وێت ئه‌ڵمانیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆیانه‌ و تاكلایه‌نانه‌ له‌ گرژییه‌كانی نێوان روسیا و ئۆكرانیا بنێت.

به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاته‌كامان به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی گفتوگۆبكات، هه‌نگاو به‌ره‌و ناردنی تانك بۆ ئۆكرانیا نادات
وتیشی، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاته‌كامان به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی گفتوگۆبكات، هه‌نگاو به‌ره‌و ناردنی تانك بۆ ئۆكرانیا نادات و تا ئێستاش هیچ وڵاتێك پاكێجی نوێی بۆ ناردنی هاوكاری سه‌ربازی له‌ جۆری تاك و زرێپۆش بۆ ئۆكرانیا ناردوه‌".
 داوایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌یه‌ تاكلایه‌نانه‌ی بڕیاری له‌ باره‌وه‌ ناده‌ن
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه‌شكردوه‌، "كیێڤ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی داواكری له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی، تانك و زرێپۆش، به‌ڵام چه‌ندینجار پێمان راگه‌یاندون كه‌ داوایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌یه‌ تاكلایه‌نانه‌ی بڕیاری له‌ باره‌وه‌ ناده‌ن".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زیریی به‌رگری  ئه‌ڵمانیا رایگه‌یانبو، هێرشه‌ پێچه‌وانه‌كانی سوپای ئۆكرانیا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ن، به‌ڵام ناكرێت وه‌ك خاڵێكی گرنگ له‌م جه‌نگه‌ هه‌ژمار بكرێن، "چونكه‌ نازانین روسیا چۆن وه‌ڵامی پاشه‌كشه‌كردنه‌كانی دژ به‌ ئۆكرانیا ده‌داته‌وه‌".

پێشتریش وه‌زاره‌تی ئابوری و پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ی خسته‌بوه‌ڕو، وڵاته‌كه‌یان به‌بڕی 686 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا كردوه‌.