هەواڵی ئەمڕۆ

ئوسترالیا یاسایه‌كی نوێ بۆ سزادانی روسیا ده‌ركرد

05:09 - 18/09/2022

2676جار خوێندراوەتەوە

سزاکانی ئوسترالیا بۆسەر روسیا

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئوسترالیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی سزایه‌كه‌وه‌ رێگری له‌ سه‌ردانكردنی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی روسی ده‌كات كه‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی حكومه‌تی روسیادا كارده‌كه‌ن و ئه‌م بڕیاره‌ش هاوڵاتیانی روسی ناگرێته‌وه‌.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئوسترالیا رایگه‌یاندوه‌، وه‌ك به‌شێك له‌ سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌پای ئه‌و هێرشه‌ ناڕه‌وا و بێ پاساوانه‌ی كه‌ روسیا كردویه‌تییه‌ سه‌ر ئۆكرانیا بڕیاریانداوه‌ سزا به‌سه‌ر ته‌واوی كه‌سایه‌تییه‌ روسیه‌كاندا بسه‌پێنن.

له‌ یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كانی روسیا، ئوسترالیا سزای به‌سه‌ر ته‌واوی سێكته‌ جیاوازه‌كانی حكومه‌تی روسیادا سه‌پاندوه‌
باسی له‌وه‌شكردوه‌، له‌ ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا كێنبرا-ی پایته‌خت له‌ رێگه‌ی سزای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ده‌یان كه‌س و لایه‌نی روسی كردوه‌ته‌ ئامانج، به‌تایبه‌تیش سێكته‌ره‌ ئابورییه‌كانی روسیا و ئه‌و بانكه‌ نێوده‌وڵه‌تی و ته‌واوی ئه‌و رێكخراو و دامه‌زراوانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ستیان له‌ به‌هێزكردنی ئابوری روسیادا هه‌یه‌.
ئه‌م سزایه‌ی وڵاته‌كه‌یان ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ سێكته‌ره‌كانی حكومه‌تی روسیا به‌رپرسیاره‌تییان هه‌یه‌
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئوسترالیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سزا نوێیه‌كه‌ی ئوسترالیا به‌ هیچ شێوه‌یه‌كی ته‌واوی هاوڵاتیانی روسیا ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو ته‌واوی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه‌ به‌شێكن له‌ حكومه‌تی روسیاو به‌رپرسیارێتیان له‌ ژیبَر ده‌ستدایه‌ و به‌شێكن له‌ ره‌وایه‌تیدان به‌ هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا.
وڵاته‌كه‌یان هێشتا بیر له‌ سه‌پاندنی سزای نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ته‌واوی هاوڵاتیان روسیا ناكاته‌وه‌
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، وڵاته‌كه‌یان هێشتا بیر له‌ سه‌پاندنی سزای نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ته‌واوی هاوڵاتیان روسیا ناكاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ هه‌نگاوێكه‌ كه‌ هێشتا به‌ بیریاندا نه‌هاتوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هیچ كه‌سێك پشتگیری له‌ هه‌نگاوه‌كانی پوتن ناكات.