خه‌ندان-
پۆلیسی هه‌رێمی گوهێیژو-ی چین ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، پاسێكی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان كه تایبه‌تبوه به ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر رێگای خێرایی هه‌رێمه‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاوه و له ئه‌نجامیشدا 27 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 20 سه‌رنشینی دیكه‌ش برینداربون.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Barrons، ئه‌مڕۆ پۆلیسی هه‌رێمی گوهێیژو-ی چین رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك له پێنو ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ره‌و هه‌رێمی گوهێیژو به‌ڕێكه‌وتون و له رێگه‌ی پاسێكی گواستنه‌وه، پاسه‌كه‌یان توشی روداوێكی هاتوچۆ بوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان كه‌سگیانیان له‌ده‌ستدا.
27 سه‌رنشین گیانیان له ده‌ستدا
باسیان له‌وه‌شكردوه، روداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای خێرا به‌ره‌و هه‌رێمی گوهێیژو بوه، پاسه‌كه 47 سه‌رنشینی گواستبوه‌وه و له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كه لایداوه و به‌و هۆیشه‌وه وه‌رگه‌ڕاوه، له ئه‌نجامیشدا 27 سه‌رنشین گیانیان له ده‌ستدا و چه‌ند سه‌رنشینێكی دیكه‌ش برینداربون.
20 كه‌سی دیكه كه له روداوه‌كه‌دا برینداربون
پۆلیسی هه‌رێمه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، 20 كه‌سی دیكه كه له روداوه‌كه‌دا برینداربون، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزارییه‌وه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه و له ئێستاشدا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتوه.
له ماوه‌ی دو رۆژی رابردودا 900 كه‌یسی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌و هه‌رێمه ته‌نها له ماوه‌ی دو رۆژی رابردودا 900 كه‌یسی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و زیاتر له شه‌ش ملیۆن ماڵیش پهیوهستكران به‌وه‌ی كه‌ره‌نتینه ببن و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش رابگه‌یه‌ندرێت.