هەواڵی ئەمڕۆ

زلێنسكی: وڵاته‌كه‌مان بوه‌ته‌ گۆمی خوێن

10:54 - 17/09/2022

2173جار خوێندراوەتەوە

ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا

خه‌ندان-

سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌مان رۆژ به‌رۆژ له‌ هێرشه‌ پێچه‌وانه‌كانمان ئازادی و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، به‌ڵام جارێكی دیكه‌ سیناریۆی ناوچه‌كانی بوچا له‌ هه‌رێمی خاركیڤ دوباره‌ بوه‌ته‌وه‌ و ده‌شڵێت، "به‌ڵگه‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ستدایه‌ تاوانه‌كانی جه‌نگی روسیای پێبسه‌لمێنین".

به‌پێی ئاژانسی Reuters، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا رایگه‌یاندوه‌،  وڵاته‌كه‌ی ئێستا پێیناوه‌ته‌ حه‌وته‌مین مانگ له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا و حه‌وتمین مانگیشه‌ كه‌ هێزه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر ئازادكردنی خاكی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

هه‌مان سیناریۆكانی ناوچه‌كانی بوچا به‌سه‌ر هاوڵاتیانمان هاتوه‌ و دوباره‌ بوه‌ته‌وه‌
وتیشی، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ ژێر ده‌ستی داگیركارانیدا رۆژ به‌ڕۆژ ئازادی و رزگاركردن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، به‌ڵام وڵاته‌كه‌مان بوه‌ته‌ گۆمی خوێن و له‌و ناوچانه‌ی كه‌ ئێستا رزگارمانكردونه‌ته‌وه‌ هه‌مان سیناریۆكانی ناوچه‌كانی بوچا به‌سه‌ر هاوڵاتیانمان هاتوه‌ و دوباره‌ بوه‌ته‌وه‌".
ته‌رمی هاوڵاتیانمان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ ئازاردرابون و روبه‌ڕوی ئه‌شكه‌نجه‌ تامردن بونه‌ته‌وه‌
سه‌رۆكی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكردوه‌، "له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ پێمان نایه‌ حه‌وته‌مین مانگ له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی داگیركاران، 450 ته‌رمی دیكه‌ی هاوڵاتیانمان له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی خاركیڤ نێژرابون، به‌ڵام دڵنیاین له‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی دیكه‌ش ده‌دۆزینه‌وه‌، ته‌رمی هاوڵاتیانمان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ ئازاردرابون و روبه‌ڕوی ئه‌شكه‌نجه‌ تامردن بونه‌ته‌وه‌".
له‌ ته‌واوی ناوچه‌كه‌ خارکیڤ تاوان ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵگه‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ستدایه‌
له‌ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا تاوانی جه‌نگیش له‌ هه‌رێمی خاركیڤ رویداوه‌؟ سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، "له‌ ته‌واوی ناوچه‌كه‌ خارکیڤ تاوان ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵگه‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ستدایه‌ تا تاوه‌نه‌كانی روسیا بسه‌لمێنین، زۆر گرنگه‌ بۆ ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌واوی جیهان له‌ تاوانه‌كانی روسیا ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌".
گومانی بونی چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی دیكه‌ش له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خاركیڤ هه‌یه‌
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئۆكرانیا دۆزینه‌وه‌ی 400 ته‌رمی له‌ ناوچه‌ی لیزیوم و ئیزه‌م و ناوچه‌ی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی خاركیڤ راگه‌یاند و گومانی بونی چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی دیكه‌ش له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خاركیڤ هه‌یه‌ و تیمێكی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تیش له‌و باره‌یه‌وه‌ پێكهێنراوه‌.