هەواڵی ئەمڕۆ

نێنسی پڵۆسی و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی ئه‌رمێنیا ده‌كه‌ن

08:32 - 17/09/2022

2054جار خوێندراوەتەوە

نێنسی پڵۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا

خه‌ندان-

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌چینه‌ ئه‌رمێنیا و په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسی و درێژخایه‌نه‌كان به‌هێز تر ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ سه‌ردانه‌كه‌شیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكومه‌ت و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ و ده‌شڵێت، "پشتگیری ئه‌مریكا بۆ ئه‌رمێنیا دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌".

به‌ یاوه‌ری شاندێكی باڵا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌مان سه‌ردانی ئه‌رمێنیا ده‌كه‌ین
نێنسی پڵۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌ توێتێكیدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توێته‌ر نوسیویه‌تی، "به‌ یاوه‌ری شاندێكی باڵا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌مان سه‌ردانی ئه‌رمێنیا ده‌كه‌ین و شانازیش به‌ په‌یوه‌ندییه‌ گرنگه‌كانی نێوان ئومریكا و پاڵه‌وانانی ئه‌رمێنیاوه‌ ده‌كه‌ین كه‌ بۆ ناوه‌یه‌كی دورودێژه‌ داكۆكی له‌ مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و پێكیشه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌كانی نێوانمان به‌ره‌و پێشتر ده‌به‌ین".
پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌ دورخیه‌نه‌كان به‌هێزتر ده‌كه‌ین
باسی له‌وه‌شكردوه‌، " له‌ سه‌ردانه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌و كۆماره‌ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌شێك له‌ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نی  پاراستنی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بینه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌ دورخیه‌نه‌كان به‌هێزتر ده‌كه‌ین".
ده‌بێت شه‌ڕانگێزییه‌كانی روسیا دژ به‌ ئۆكرانیا له‌ بیر نه‌كه‌ین
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌وه‌ ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و له‌ ئاستێكی باڵای به‌رپرسیاره‌تیدایه‌ كه‌ هه‌ست به‌و نشوسته‌ بكه‌ین كه‌ له‌ ئه‌نجدامی شه‌ڕانگێزییه‌وه‌ ته‌واوی جیهانی گرتوه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌تتریش شه‌ڕانگێزییه‌كانی روسیا به‌رامبه‌ر به‌ ئۆكرانیا و رێگه‌ گرتن له‌ دوباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه‌، به‌ڵام به‌ پارێزگاریكردن له‌ سه‌روه‌ری وڵات و ئازادی گه‌لان".