خه‌ندان-
سه‌رۆك به‌رهه‌م و سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان له مێرگه‌پان كۆبونه‌وه و جه‌ختیانكرده‌وه لەگرنگی چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان روە و هێنانەئاراوەی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بە ئاڕاستەی کۆتاییهێنان بە کێشە و قەیرانەکان.
به‌پێی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد لە مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان و له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆکرا لە بارەی دوا پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
جەختکرایەوە لەگرنگی چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جەختکرایەوە لەگرنگی چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان روە و هێنانەئاراوەی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بە ئاڕاستەی کۆتاییهێنان بە کێشە و قەیرانەکان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی وڵات و هاوڵاتیان.