خه‌ندان-
سه‌رۆك به‌رهه‌م و عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان كۆبونه‌وه و دوا پێشهات‌و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێراق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت تاوتوێكرد و باسیان له چۆنییەتی دەربازبون لەم چەق بەستوییە سیاسییە کە عێراقی تێکەوتوه كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی باڵا‌و، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی، له‌مێرگه‌پان، سه‌ردانی د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد و له‌دیداره‌كه‌دا دوا پێشهات‌و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت تاوتوێكرا.
باس له چۆنییەتی دەربازبون لەم چەق بەستوییە سیاسییە کە عێڕاقی تێکەوتوه كرا
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له چۆنییەتی دەربازبون لەم چەق بەستوییە سیاسییە کە عێڕاقی تێکەوتوه كرا‌و، ئومێددیان خواست لایەنەکان بگەن بەچارەسەرێکی گونجاو لەچوارچێوی دەستوری هەمیشەیی عێراق کە دواجار لە بەرژەوندیی هاوڵاتییان‌و مافی تەواوی پێکهاتەکانی عێراق کۆتایی پێبێت، ئه‌مه‌ش به چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ‌و دیالۆگ له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ئامانجی به‌دیهێنانی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش‌و به‌رگرتن له‌سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان دێته ئاراوه.
جه‌خت له زه‌روره‌تی یه‌كڕیزیی گه‌لی كورد‌و پاراستنی پێگه‌ی كورد له به‌غدا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، جه‌خت له زه‌روره‌تی یه‌كڕیزیی گه‌لی كورد‌و پاراستنی پێگه‌ی كورد له به‌غدا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌و، به‌پێویست زانرا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌نگاوی جددیی بگرنه به‌ر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان به‌گشتیی.

