كچێك به‌ چه‌كێكی منداڵانه‌وه‌، پاره‌ی چارەسەری شێرپەنجەی خوشکه‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه‌

08:15 - 16/09/2022

9787جار خوێندراوەتەوە

سالی هافز، ئه‌و كچه‌ی به‌ چه‌كێكه‌وه‌ چوه‌ سه‌ر بانكێك له‌ لوبنان

خه‌ندان-

سالی حافز، ئه‌وكچه‌ی كه‌ به‌ چه‌كه‌وه‌ هێرشیكرده‌ سه‌ر بانكێك له‌ به‌یروتی پایته‌خت ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، ئه‌و له‌ پێناو رزگاركردنی ژیانی خوشكه‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه‌، چونكه‌ خوشكه‌كه‌ی توشبوی شێرپه‌نجه‌یه‌ و ده‌شڵێت، "ئه‌و چه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شم پێكرد یاری منداڵانبو و هی خوشكه‌زاكه‌م بو، به‌ڵام هیچ رێگایه‌كم بۆ نه‌مایه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌و كاره‌م كرد".

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی NBC Philadelphiaی ئه‌مریكی، سالی حافز، ئه‌و كچه‌ی به‌ چه‌كێكه‌وه‌ چوه‌ سه‌ر بانكێك له‌ لوبنان رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌خۆشی خوشكه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه‌، پێویست بوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی خوشكه‌كه‌ی له‌ مه‌ترسیدابوه‌، چونكه‌ توشبوی شێرپه‌نجه‌ بوه‌، ئه‌وه‌شی كردویه‌تی به‌ مافی خۆی زانیوه‌.

پێویستم به‌ پاره‌ هه‌بو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمان بۆ خوشكه‌ نه‌خۆشه‌كه‌م بكڕم، چونكه‌ ئه‌و توشبوی شێرپه‌نجه‌یه‌
وتیشی، "پێویستم به‌ پاره‌ هه‌بو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمان بۆ خوشكه‌ نه‌خۆشه‌كه‌م بكڕم، چونكه‌ ئه‌و به‌هۆی توشبونی به‌ شێرپه‌نجه‌وه‌ ده‌یناڵێنێت، هه‌روه‌ها، من چه‌ند جارێك به‌ به‌رپرسانی بانكه‌كه‌م وتبو كه‌ پێویستم به‌و پاره‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌لای ئێوه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان لێنه‌گرتم".
بانكه‌كه‌ ره‌تی كرده‌وه‌ له‌ 200 دۆلاری مانگانه‌ زیاترم پێبداته‌وه‌
سالی باسی له‌وه‌شكردوه‌، "من زیاتر له‌ 20 هه‌زار دۆلارم له‌نێو بانكی BLOM.BY هه‌یه‌ كه‌ له‌ پێناو نه‌خۆشی خوشكه‌كه‌م كه‌ توشبوی شێرپه‌نجه‌یه‌ كۆمكردبوه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ئابوری وڵاته‌وه‌ ته‌واوی پاره‌كانم بلۆككران، كاتێكیش داوای پاره‌ی چاره‌سه‌ری خوشكه‌كه‌م كرد بانكه‌كه‌ ره‌تی كرده‌وه‌ له‌ 200 دۆلاری مانگانه‌ زیاترم پێبداته‌وه‌".
چاره‌یه‌كی دیكه‌م نه‌ما له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ژیانی خوشكه‌كه‌م رزگاربكه‌م
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "من چه‌ندینجار له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كه‌ پاڕامه‌وه‌ له‌ پێناو ئه‌وه‌ی پاره‌ی چاره‌سه‌ری خوشكه‌كه‌م پێبده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ و منیش چاره‌یه‌كی دیكه‌م نه‌ما له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ژیانی خوشكه‌كه‌م رزگاربكه‌م".
ئه‌و چه‌كه‌ی به‌ده‌ستیوه‌ یاری منداڵانه‌بوه‌ و هی خوشكه‌زاكه‌ی بوه‌، نه‌وه‌ك چه‌كی راستی
رونیشیكردوه‌، "له‌گه‌ڵ گروپێكی چالاكوانی مه‌ده‌ن به‌ناوی Depositors' Outcry چوینه‌ سه‌ر بانكه‌كه‌ و به‌ ده‌مانچه‌یه‌كه‌وه‌ چومه‌ ژوری به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ و هه‌ڕه‌شه‌م لێكرد و كامه‌ندانی ناچاركرد كه‌ 12 هه‌زار دۆلارم پێبده‌ن، ئه‌و چه‌كه‌ی به‌ده‌ستیشمه‌وه‌ بو چه‌كێكی راستی نه‌بو، به‌ڵكو هی منداڵی خوشكه‌كه‌م بو ته‌نها یاری منداڵان بو نه‌ك چه‌كی راستی، به‌ڵام هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌یان بۆ من نه‌هێشته‌وه‌".

نیشانەکردن

لوبنان جۆراوجۆر