له‌ فڕه‌نسا پیاوێك به‌هۆی له‌ بیرچونی چاویلكه‌كانییه‌وه‌ ده‌بێته‌ ملیۆنێر

07:37 - 15/09/2022

10337جار خوێندراوەتەوە

كارتی یانه‌سیبی (EuroMillions)

خه‌ندان-

پاش ئه‌وه‌ی پیاوێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ كڕینی یانه‌سیبی برنه‌وه‌ی پاره‌ (lottery) ده‌چنه‌ فرۆشگایه‌كه‌وه‌، پایاوه‌كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاویلكه‌كه‌ی له‌بیر كردوه‌ ژماره‌یه‌ك به‌ هه‌ڵه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 200 هه‌زار یۆرۆ ده‌باته‌وه‌ و 127 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ش به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی هه‌مان ژماره‌وه‌ ده‌به‌نه‌وه‌ و ده‌بنه‌ ملیۆنێر.

تۆڕی هه‌واڵی Sky news بڵاویكرده‌وه‌، دو هاوسه‌ری فڕه‌نسی له‌ كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ یه‌كێك له‌ فرۆشگاكانی كڕینی كارتی یانه‌سیبی برنه‌وه‌ی پاره‌ (lottery)، بۆ هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌میشه‌ هه‌شت ژماره‌ی وه‌ك هه‌وڵێك بۆبردنه‌وه‌ی پاره‌ به‌كارده‌هێنا، ئه‌مجار به‌هۆی له‌بیركردنی چاویلكه‌كانیه‌وه‌ توانی ببێته‌ ملیۆنێر.

له‌ بیر كردنی چاویلكه‌كه‌ی له‌ماڵه‌وه‌ به‌ختێكی باشی بۆ هێناو بوه‌ ملیۆنێر
له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ فایری لۆ بیێهان، یارده‌ده‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای Française des jeux  تایبه‌ت به‌ یاری یانه‌سیبه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌و پیاوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی كردوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ژماره‌ی یانه‌سیبه‌كان و به‌ پێی وته‌ی خۆشیبێت، هه‌میشه‌ ته‌مه‌نی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك هه‌وڵێك بۆ برنه‌وه‌ی یانه‌سیبه‌كان به‌كارهێناوه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌ هۆی له‌ بیركردنی چاویلكه‌كانیه‌وه‌ توانیویه‌تی بڕی 200 هه‌زار یۆرۆ بباته‌وه‌ و به‌هه‌مانشێوه‌ش توانیویه‌تی ئه‌ستێره‌ی زێڕین بباته‌وه‌ كه‌ بڕی 127 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات و توانی ئه‌و پاره‌یه‌ بباته‌وه‌.
له‌ ته‌واوی ئه‌وروپا شه‌ش كه‌س به‌خت یاوه‌ریان ده‌بێت و ده‌توانن ببنه‌ ملیۆنێر
 وتیشی، "له‌ ته‌واوی ئه‌وروپادا ته‌نها شه‌ش كه‌س به‌خت یاوه‌ریان ده‌بێت و ده‌توان له‌ یه‌كه‌مین جاردا ببنه‌ خاوه‌نی 200 هه‌زار یۆرۆ و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ستێره‌ی زێڕین كه‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌ 127 ملیۆن یۆرۆ و به‌خت ئه‌مجاره‌ یاوه‌ری ئه‌و دو هاوسه‌ره‌ بوه‌ و توانیویانه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی ببه‌نه‌وه‌".
هه‌فتانه‌ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتی هه‌فتانه‌ كارتی یانه‌سیبی (EuroMillions) ده‌كڕن
له‌ ته‌واوی فڕه‌نسادا سێ ملیۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتی هه‌فتانه‌ كارتی یانه‌سیبی (EuroMillions) ده‌كڕن و له‌ نێوانیشیاندا ده‌یان هه‌زار كه‌س بونی هه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پشت به‌ یه‌ك ژماره‌ ده‌به‌ستن ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن جارێك له‌ جاره‌كان به‌خت یاوه‌ری ژماره‌كانیان بێت.

نیشانەکردن

فڕه‌نسا جۆراوجۆر