خه‌ندان-
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای سوید ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه و له كۆتایی پرۆسه‌كه نزیك ده‌بینه‌وه، به‌ڵام پارته راستڕه‌وه‌كان له پێشن بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێ پێكبهێنن و ده‌شڵێت، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كه زۆر كه‌مه، به‌ڵام پارته راستڕه‌وه‌كان توانیویانه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن".
به‌پێی ئاژانسی Reuters، مه‌گده‌ڵێنا ئێندرسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای سوید له‌سه‌ر پشكی پارتی سۆشیال دیموكراتی سوید ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به جیاوازییه‌كی زۆر كه‌م پارته راستڕه‌وه‌كان توانیویانه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
كابینه‌ی نوێ پارتی راستڕه‌وه‌كان پێکده‌هێنن
وتیشی، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ره‌ده‌وامیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه بڵێن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌نجامه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی پارته راستڕه‌وه‌كاندایه و كابینه‌ی نێوێ ئه‌وان پێكی ده‌هێنن".
پارته رایسته‌ڕه‌وه‌كان توانیویانه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن
سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید باسی له‌وه‌شكردوه، "سه‌باره‌ت به كورسی په‌رله‌مان، پارته راستڕه‌وه‌كان ته‌نها به جیاوازی دو كورسی یان یه‌ك كورسی توانیویانه زۆرینه‌یی پێكبهێنن، جیاوازییه‌كه هه‌رچه‌نده كه‌میش بێت، به‌ڵام ئه‌وان زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیانده‌سته‌به‌ر كردوه".
كار بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی شایسته به سویدیه‌كان ده‌كه‌ن
له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئۆڵف كریسترسن، رابه‌ری پاری مۆدێره‌یتی سویدی كه كاندیدی پارتی راستره‌وه‌كانی سویده رایگه‌یاند، له ئێستاوه كار بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌ك ده‌كات كه كابینه‌ی ته‌واوی سویدیه‌كان بێت و بتوانێت له‌جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگپێده‌رانیاندا بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پارتی مۆدێره‌یت،پارتی دیموكرات، كریستیانی دیموكرات و لیبڕاله‌كانی سوید به لیستێكی هاوبه‌ش توانیان له‌كۆی 349 كورسی په‌رله‌مان و به‌جیاوازی سێ كورسی له‌گه‌ڵ پارتی چه‌پی سوید به 176 كورسی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌له‌مان دەستەبەر بکەن و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.