خهندان-
ئەمینداری گشتی یهكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگهیاند، عێراق و ناوچەكە بە بارودۆخی نەخوازرا و هەستیار تێپەڕدەبێت، رێكنەكەوتنی لایەنەكان و پەكخستنی پەرلەمان لە عێراق هێندەی تر دۆخەكەی بەرەو دو رێیان بردوە.
رێكنەكەوتنی لایەنەكان و پەكخستنی پەرلەمان لە عێراق هێندەی تر دۆخەكەی بەرەو دو رێیان بردوە
سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یهكگرتوی ئیسلامی كوردستان ئهمڕۆ سێشهممه لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شورای گشتی حزبهكهی لە دەڤەری هەولێر، رایگەیاند، "عێراق و ناوچەكە بە بارودۆخی نەخوازرا و هەستیار تێپەردەبێت، رێكنەكەوتنی لایەنەكان و پەكخستنی پەرلەمان لە عێراق هێندەی تر دۆخەكەی بەرەو دو رێیان بردوە".
یەكگرتو خەمی گەورەی شوناس و پەروەردەی گەلەكەمانی هەڵگرتوە
ئاماژهی بهوهشكردوه، یەكگرتو خەمی گەورەی شوناس و پەروەردەی گەلەكەمانی هەڵگرتوە و دژە بە كلتورە نەخوازراو و نامۆ و نەویستراوەكان، ئێستا لە هەموكات زیاتر گەلی كوردی موسڵمان پێویستی بە هۆشیاری و پەروەردەی رەسەنی نەوەكان هەیە.