خەندان-
ماوەی چەند رۆژێکە دیمەنی هاوکاری خوێندکارێک لە چین بۆ هاوڕێکەی بوەتە مایەی پێشوازی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە هاوبەشیکردن و دروستکردنی کاریکاتێری جیاواز دەستخۆشی لەو خوێندکارە دەکەن، چونکە لەکاتی رودانی بومەلەززە و لەکاتێکدا هەموان رایانکرد بۆ رزگاری گیانیان، بەڵام ئەو خوێندکارە تەنها خەمی خۆی نەبو و هاوڕێکەشی لەپشتکرد و رزگاریکرد.
هاوڕێکەی کە پێویستی بە هاوکارییە جێناهێڵێت و رزگاری دەکات
دیمەنی ڤیدیۆیی ئەو روداوی بومەلەرزەیە لە چین بە خێرایی بە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، لە ڤیدیۆکەدا سەرجەم خوێندکارەکان بەهۆی ترسیان لە بومەلەرزەکە بەخێرایی هۆڵی خوێندنەکەیان جێدەهێڵن، بەڵام یەکێک لە خوێندکارەکان دەمێنێتەوە و هاوڕێکەی کە پێویستی بە هاوکارییە جێناهێڵێت، دواترییش هاوڕێکەی لەپشت دەکات و رزگاری دەکات.
ئاماژەیان بە بەهێزی ئەو خوێندکارە کردوە لەکاتێکدا تەمەنێکی کەمی هەیە
وەک لە وێنە و ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت ئەو خوێندکارە چەندجارێک هەوڵدەدات هاوڕێکەی لە کۆڵ بکات و دواجار دەتوانێت، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکاندا ئاماژەیان بە بەهێزی و دڵسۆزی ئەو خوێندکارە بۆ هاوڕێکەی کردوە لەکاتێکدا تەمەنێکی کەمی هەیە.