هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید؛ پارتە راستڕەوەکان بردنەوە رادەگەیەنن

08:40 - 12/09/2022

3625جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید بەڕێوەچو، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان پارتە راستڕەوەکان کە بەسیاسەتی دژی کۆچبەری و "رەگەزپەرستی" تۆمەتبار دەکرێن، زۆرینەی کورسییەکانیان بردوەتەوە و لەکۆی 349 کورسی پەرلەمان توانیویانە 176 کورسی بەدەستبهێنن.

پارتە راستڕەوەکان توانیویانە زۆرینەی کورسییەکان بەدەستبهێنن

دوێنێ بەبەشداری زیاتر لە 7 ملیۆن و 700 هەزار دەنگدەر، هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید بەڕێوەچو و بەگوێرەی جیاکردنەوەی زیاتر لە 90%ی دەنگەکانیش پارتە راستڕەوەکانی ئەو وڵاتە کە پێکهاتون لە پارتەکانی "کریستیان دیموکرات، دیموکراتەکانی سوێد، مۆدێرەیت و لیبراڵەکان"، توانیویانە زۆرینەی کورسییەکان بەدەستبهێنن.

پێشبینی دەکرێت ئولف کریستەرسن ببێت بە سەرۆک وەزیران

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان پێشبینی دەکرێت ئولف کریستەرسن، سەرۆکی پارتی مۆدێرەیت ببێت بە سەرۆک وەزیرانی نوێی سوید، پارتە راستڕەوەکان بە سیاسەتی دژی کۆچبەران ناسراون و پێدەچێت و کاریگەری تەواویان لەسەر گۆڕینی سیاسەتەکانی چوار ساڵی داهاتوی سوید هەبێت.

ئولف کریستەرسن:

Ulf Kristersson: Andersson personligen ansvarig för katastof | SvD

بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سوید کورسی پارتەکان بەم شێوەیەیە: 

پارتی سۆسیال دیموکرات: 108 کورسی
پارتی دیموکراتەکان: 73 کورسی
پارتی مۆدێرەیت: 67 کورسی
پارتی چەپ: 24 کورسی
پارتی سەنتەر: 24 کورسی
پارتی کریستیان دیموکرات: 19 کورسی
پارتی سەوز: 18 کورسی
پارتی لیبراڵ: 16 کورسی

هەر پارتێکی سیاسی بۆ ئەوەی بتوانێت حکومەت پێکبهێنێت پێویستی بە دەنگی 175 پەرلەمانتار هەیە

کۆی کورسییەکانی پەرلەمانی سوێد 349 کورسییە، هەر پارتێکی سیاسی یان هاوپەیمانییەک بۆ ئەوەی بتوانێت حکومەت پێکبهێنێت پێویستی بە دەنگی 175 پەرلەمانتار هەیە.

نیشانەکردن

سويد