خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ له سوید هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان، هه‌رێمه‌كان و شاره‌وانییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان 100 پارتی وڵاتەکە به‌شداری ده‌كه‌ن و 321 پارتیش بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و 122 پارتیش بەشداری هەڵبژاردنی هەرێمەکان ده‌كه‌ن، به‌پێی راپرسییه‌كانیش، چانسی پارتە راستڕەوەکان لە بردنەوەی هەڵبژاردنە گشتییەکان نزیكه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مڕۆ سوید له سێ ئاستدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا، هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمه‌كان له 21 هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانیش له 291 شاره‌وانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شاره‌وانییه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌كانی خوێندنگه، چاودێری منداڵان، چاودێری به‌ساڵاچوان، خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی، كتێبخانه‌كان، بیناسازی، راگرتنی پاكوخاوێنی گشتی.
ئه‌وانه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و ده‌ده‌ن پێویسته هاوڵاتینامه‌ی سویدی هه‌بێت
ئه‌وانه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و ده‌ده‌ن پێویسته ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و هاوڵاتینامه‌ی سویدی هه‌بێت، به‌ڵام بۆ به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمه‌كان و شاره‌وانییه‌كان پێویست به بونی هاوڵاتینامه‌ی سویدی ناكات، به‌ڵكو پێویسته هاوڵاتینامه‌ی یه‌كێك له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، نه‌رویچ یان ئایسلاندی هه‌بێت، به‌ڵام سێ ساڵ بێت له سویدا ناوی هه‌بێت
چانسی پارتە راستڕەوەکان لە بردنەوەی هەڵبژاردنە گشتییەکان نزیكتره
به‌پێی راپرسییه‌كان، چانسی پارتە راستڕەوەکان لە بردنەوەی هەڵبژاردنە گشتییەکان نزیكتره، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای سەرۆک وەزیرانی سوێد و سەرکردەی پارتی سۆسیال دیموکراتی نیگەرانکردوە، راستڕەوەکان هەرگیز پێشتر ڕازی نەبون کە هاوکاری لەگەڵ دیموکراتە ناسیۆنالیست و دژە کۆچبەرەکانی سوید بکه‌ن.
ئەگەر حکومەتێک دروستبێت کە پارتی دیموکراتەکانی سوێد گەورەترین پارت بێت من نیگەران دەکات
ماگدالینا ئەندرسن، سەرۆک وەزیران و سەکردەی پارتی سۆسیال دیموکرات باسی له‌وه‌كردوه، "بێگومان نیگەرانم، ئەگەر حکومەتێک دروستبێت کە پارتی دیموکراتەکانی سوێد گەورەترین پارت بێت تێیدا یانیش پاڵپشتیکاری ئەو حکومەتەبێت، من نیگەران دەکات".