خه‌ندان-
به‌رپرسانی پاراستنی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌رێمی خاركیڤ-ی ئۆكرانیا رایانگه‌یاند، مه‌یمونێكی چمپێنزی به‌ناوی (شیشی) له باخچه‌كه‌یان هه‌ڵهاتوه له گۆڕه‌پانه‌كانی ده‌وروبه‌ری باخچه‌ی ئاژهڵانهكهدا كاتی به‌سه‌ر بردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ئازاربدات یان هاوڵاتیان بێزاریبكهن، به‌ڵام كاتێك باران باریوه كه‌شه‌كه‌ی له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوه و له‌گه‌ڵ بینینی راهێنه‌ره‌كه‌ی به‌ره‌ولای چوه و به‌سواری دوچه‌رخه گێڕاویانه‌ته‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی.
به‌پێی رۆژنامه‌ی The Guardian، به‌رپرسانی پاراستنی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌رێمی خاركیڤ رایانگه‌یاندوه، مه‌یمونێكی مێینه له جۆری چمپێنزی و له كاتی بۆردومانه‌كاندا توانیویه‌تی له باخچه‌كه هه‌ڵبێت و به‌نێو جاده و گۆڕه‌پانه‌كانی نزیك له باخچه‌كه سوڕاوه‌ته‌وه و كاتی به‌سه‌ربردوه.
ئازار هاوڵاتیانی نه‌داوه و هاوڵاتیانیش بێزاریان نه‌كردوه
باسیان له‌وه‌شكردوه، شیشی به‌شێوازێك له شێوازه‌كان هه‌ڵهاتوه و له نزیك باخچه‌ی ئاژهڵانهكه دور نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه كاتی به‌گه‌ڕان و به‌سه‌ربردنی كات له نێو باخچه‌كانی ده‌وروبه‌ری باخچه‌ی ئاژهڵانهكه به‌سه‌ر بردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بێزار بكات، یاخود هاوڵاتیان مه‌ترسی بۆ دروستبكه‌ن.
باران بارینه‌كه‌ی به‌لاوه خۆش نه‌بو
راهێنه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی شیشی رایگه‌یاند، كاتێ باران بارییه‌وه شیشی هیچ كه‌شوهه‌واكه‌ی به‌لاوه په‌سه‌ند نه‌بوه، له‌و كاته‌شی كه به‌دوایدا گه‌ڕاوه له پاڕكێكی نزیك له باخچه‌ی ئاژهڵانهكه دانیشتوه و چاوه‌ڕێی كارمه‌ندانی باخچه‌كه بوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئازاری كه‌س بدات.
به سواری دوچه‌رخه گێرامانه‌وه
وتیشی، "شیشی زۆر هاوڕێی مرۆڤه و هیچ كات مه‌ترسی بۆسه‌ر كه‌س دروستناكات پاش ئه‌وه‌ی منی له دوره‌وه بینی به‌ره‌و لام هات، منیش له‌گه‌ڵ كه‌مێك دانیشتم و پاشان په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵدا به‌ست، زانیم كه ئاره‌زوی به كهشو هه‌واكه نییه، چونكه باران ده‌باری پاشان چاكه‌ته‌كه‌ی خۆمم پێ له‌به‌ركرد و به سواری دوچه‌رخه گێڕامانه‌وه ماڵه پارێزراوهكهی خۆی".