هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆک بەرهەم: بۆ چارەسەرکردنی قەیرانه‌كان پشت به‌ دیالۆگ ببه‌سترێت

12:23 - 07/09/2022

1371جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرۆک بەرهەم و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی كۆبونه‌وه‌ و جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و پشت بەستن بە سازان و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە (7 ی ئەیلولی 2022) لە بەغدا پێشوازێکرد لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە سیاسییەکان.

جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و پشت بەستن بە سازان

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و پشت بەستن بە سازان و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی بەئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و هێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک.

No description available.