خه‌ندان-
ده‌زگای رێكخستنی و چتودێری ده‌رمان و به‌رهه‌مه ته‌ندروستییه‌كانی بریتانیا (MHRA) ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، له‌پێناو كه‌مكرده‌وه‌ی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا ڤاكسینی یارمه‌تیده‌ری ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رزیان ئاماده‌كردوه و دا‌واشیان له هاوڵاتیان كردوه به‌ره‌و سه‌نته‌ره‌كانی بچن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م ژه‌مه ڤاكسینه وه‌رزییه، له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ده‌زگای رێكخستنی و چتودێری ده‌رمان و به‌رهه‌مه ته‌ندروستییه‌كانی بریتانیا ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكیدا بڵاویكرده‌وه، كه چه‌می یارمه‌تیده‌ری ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به (ڤاكسینی وه‌رزی) ناسراوه ئاماده‌یه‌ی و داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن هه‌نگاو به‌ره‌و وه‌رگرتنی ئه‌و ڤاكسینه یاریده‌ده‌ره وه‌رزیه بنێن.
كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته یه‌كه‌مینی ئه‌و كه‌سانه بن كه ئه‌م ژه‌مه وه‌رزییه وه‌رده‌گرن
باسیان له‌وه‌شكردوه، كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته یه‌كه‌مینی ئه‌و كه‌سانه بن كه ئه‌م ژه‌مه وه‌رزییه وه‌رده‌گرن له پێناو پاراستی ته‌ندروستیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی و به‌رپرسانی ته‌ندروستیش ئاماژه‌یان به كهمڤبونهوهی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسهكردوه.
بههۆینهبونی ژماره‌ی پێویست له ڤاكسینه نوێیه‌كی مۆدێرنا ده‌بێت ته‌مه‌ن 50 ساڵ و به‌ره‌و سه‌ر هه‌مان ژه‌می به‌هاره وه‌ربگرنه‌وه
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌زگای رێكخستنی و چتودێری ده‌رمان و به‌رهه‌مه ته‌ندروستییه‌كانی بریتانیاشدا هاتوه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی تا ئێستا ژه‌مه ڤاكسینی ته‌واو له‌لایه‌ن مۆدێرناوه بهرههمنههێندراوه كه تێیدا له‌یه‌ك ژه‌مه ڤاكسین دژه ته‌نی هه‌ردو ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدایه، بۆ پێویسته ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌ر له 50 ساڵ و به‌ره‌و سه‌ره هه‌مان ئه‌و ژه‌م ئه‌و ڤاكسین، سان ڤاكسینی یاریده‌ده‌ره له خۆیانبده‌ن كه له به‌هاردا پێیاندراوه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویسته ئه‌م ژه‌مه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ربگرن بریتییه له:
یه‌كه‌م: ته‌مه‌ن 50 ساڵ و به‌ره‌و سه‌ر.
دوه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان پێنج بۆ 49 ساڵدایه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه یاخود ئه‌و ژنانه‌ی كه دوگیانن.
سێیه‌م: ئه‌و ستافانه‌ی كه كاره‌كانیان بریتییه له چاودێریكردنی كه‌سانی دیكه له ماڵه‌كاندا.
چواره‌م: تیمه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاریدا كارده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 16 بۆ 49 ساڵدایه.
شه‌شه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ماڵه‌كانیاندا كه‌سانێك بون هه‌یه كه كێشه‌ی لاوازی سیستمی به‌رگری له‌شیان هه‌یه.