خه‌ندان-
سه‌رۆك به‌رهه‌م له په‌یامێكدا بۆ كۆچی دوایی حاکم فەرهاد حاتەم، سەرۆکی پێشوی داواکاری گشتی سلێمانی رایگه‌یاند، حاكم فه‌رهاد کەسایەتییه‌كی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و سەر راست و یاساناسێكی بەتوانا بو.
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكۆ كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له په‌یامێكی هاوخه‌میدا بۆ كۆچی دوایی حاکم فەرهاد حاتەم، سەرۆکی پێشوی داواکاری گشتی سلێمانی، رایگه‌یاند، "به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و سەر راست و یاساناسی بەتوانا خوالێخۆشبو دادوەر (فەرهاد حاتەم) مان پێگەیشت".
شه‌وی رابردو حاکم فەرهاد حاتەم كۆچی دوایی كرد
شه‌وی رابردو حاکم فەرهاد حاتەم، سەرۆکی پێشوی داواکاری گشتی سلێمانی له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانی فریاکەوتنەوە گه‌یه‌نرایە نه‌خۆشخانه لە سلێمانی، به‌ڵام
كۆچی دوایی كرد. "هێشتا دیارنیه هۆكاری مردنه‌كه‌ی چیه، پێده‌چێت جه‌ڵته بوبێت".
حاکم فەرهاد حاتەم یه‌كێك بو له دادوه‌ره چالاكه‌كانی هه‌رێم و سه‌رۆكی پێشوی داواكاری گشتی سلێمانی بو
حاکم فەرهاد حاتەم یه‌كێك بو له دادوه‌ره چالاكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پێشوی داواكاری گشتی سلێمانی بو، زۆرجار له چاوپێكه‌وتن و لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا ره‌خنه‌ی له حوكمڕانی له كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌گرت.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بەرهەم بۆ خانه‌واده و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کەسایەتی نیشتمانپەروەر دادوەر فەرهاد حاتەم
بەرێزان / خانه‌واده و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دادوەر فەرهاد حاتەم
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و سەر راست و یاساناسی بەتوانا خوالێخۆشبوو دادوەر (فەرهاد حاتەم) مان پێگەیشت.
به‌م بۆنه خه‌مباره‌وه پرسه و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و بنەماڵەکەتان ده‌كه‌م و داواکارم له خودای گه‌وره به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سه‌بووری و دڵنەوایی هه‌موو لایه‌ك بدات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
د. بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق