خه‌ندان-
به‌رپرسانی شاری چێنگدو-ی چین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایانگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی ته‌ندروستی له بڵاوبونه‌وه و توشبونی هه‌زار هاوڵاتی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاگاداركراونه‌ته‌وه، بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاریانداوه شاره‌كه به ته‌واوه‌تی به‌ڕوی هاوڵاتیان و گهشتیارانیدا دابخه‌ن و ده‌شڵێن، "یه‌ك كه‌ش له هه‌ر خێزانێك بۆی هه‌یه پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان دابین بكات، به‌مه‌رجێك هه‌ڵگر و توشبوی كۆرۆنا نه‌بێت".
به‌پێی ئاژانسی Reuters، به‌رپرسانی شاری چێنگدو-ی چین ئه‌مڕۆ رایانگه‌یاندوه، ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبونه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ناچاربون له‌ژێر چاودێری تیمه ته‌ندروستییه‌كانی شاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌واوی شاری چێنگدو به‌ڕوی هاوڵاتیان و سه‌ردانكاران و گهشتیارانیدا دبخهنه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆس سه‌رتاسه‌ریش له شاره‌كه په‌یڕه‌وبكه‌ن.
تا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه 70%ی گه‌شتییه ئاسمانییه‌كانیان به‌ڕوی شاره‌كه‌دا داده‌خه‌ن
باسیان لهوهشكدروه، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه 70%ی گه‌شتییه ئاسمانییه‌كانیان به‌ڕوی شاره‌كه‌دا داده‌خه‌ن و دهسپێكدرنهوهی وه‌رزی نوێی خوێندنیش بۆ كاتێكی نادیار دواخستوه.
ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بۆی هه‌یه پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات
به‌رپرسانی شاره‌كه ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، ته‌نها رێگه به یه‌ك ئه‌ندام له هه‌ر خێزانێك ده‌ده‌ن بێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان و پێداویستییه‌كان بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات ئه‌وه‌ش به مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه "توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بێت و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش نه‌بێت".
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له توشبونی هه‌زار كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاگادار كراونه‌ته‌وه
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دانیشتوانی شاری چێنگدو زیاتر له 21 ملیۆن هاوڵاتییه و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش به‌رپرسانی ته‌ندروستی له توشبونی هه‌زار كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاگادار كراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له دیارده مه‌ترسیداره‌كان و هه‌وه‌ها، له پێناو كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه داوایان له هاوڵاتیان كردوه رێكاره ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.