سەرۆک بەرهەم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە پاشای ئوردن پێگەیشت

04:05 - 30/08/2022

1785جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە (30ی ئابی 2022) پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شا عەبدوڵڵای دوەم، پاشای ئوردن پێگەیشت و سەرۆک بەرهەم هەروەها لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و گەلی دۆست بەرەو پاراستنی پەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

شا عەبدوڵڵا پەرۆشی و پشتیوانی ئوردنی بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری گەلی عێراق دەربڕی
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا شا عەبدوڵڵا پەرۆشی و پشتیوانی ئوردنی بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری گەلی عێراق دەربڕی و ئاماژەیکرد بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵاتی دۆست، هاوکات هیوای خواست ململانێ و قەیرانی سیاسی لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ تێبپەڕیندرێت بە ئاڕاستەی هێنانەدی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق.
سەرۆک بەرهەم ئاماژەیکرد بە هەوڵەکان لەپێناو هێنانەئاراوەی دیالۆگ لە نێوان هێزە سیاسییەکان
هەر لەدرێژەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک بەرهەم سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی شا عەبدوڵڵای دوەم کرد و ئاماژەیکرد بە هەوڵەکان لەپێناو هێنانەئاراوەی دیالۆگ لە نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ گەیشت بە چارەسەری ریشەیی لەپێناو پاراستنی سەلامەتی عێراق و عێراقییەکان.
سەرۆک بەرهەم دوپاتیکردەوە لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات
سەرۆک بەرهەم هەروەها دوپاتیکردەوە لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و گەلی دۆست بەرەو پاراستنی پەرژەوەندییە هاوبەشەکان.