خه‌ندان-
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، زۆره "خه‌مبار و ماندوم" به‌و دۆخه‌ی عێراق، ده‌شڵێت، "به ملكه‌چی ده‌ڕۆم و داوای لێبوردن له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م كه تاكه زیاندمهنده له‌م دۆخه و جارێكی دیكه ده‌ڵێم بكوژ و كوژراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له دۆزه‌خدان و هیوادارم خۆپیشاندانه‌كان ئاشتییانه بن".
موقته‌دا سه‌در ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له حه‌نانه رایگه‌یاند، "سه‌ره‌تا زۆر خه‌مبارم به‌و دۆخه‌ی كه له عێراقدا سه‌ریهه‌ڵداوه و زۆر ماندوم، بۆیه نامه‌وێت درێژه‌ی پێبده‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنێكی زۆر ده‌كه‌م، كێ ئاشوبهكهی دوێنێی ده‌ستپێكرد، ده‌ڵێم به ملكه‌چی ده‌ڕۆم و داوای لێبوردن له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م كه تاكه زیاندمهنده له‌م دۆخه".
به ده‌نگێكی به‌رز ده‌ڵێم كه بكوژ و كوژراوه‌كه له ئاگردان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به ده‌نگێكی به‌رز ده‌ڵێم كه بكوژ و كوژراوه‌كه له ئاگردان، بكوژ و كوژراوه‌كه له دۆزه‌خدا ده‌بن و نامه‌وێت بۆ سێیه‌مجار بیڵێم، چی ئه‌وه‌ی ده‌ستیپێكردوه لایه‌نی یه‌كه‌م بێت یان دوه‌م یان سێیه‌م هیچ ناگۆڕێت و بكوژ و كوژراوه‌كه وه‌كو یه‌كتر وان".
نیشتیمانه‌كه‌ی من دوای ئه‌وه‌ی كه دیلی گه‌نده‌ڵی بو ئێستا دیلی گه‌نده‌ڵی و توندوتیژیشه پێكه‌وه
موقته‌دا سەدر وتیشی، "نیشتیمانه‌كه‌ی من دوای ئه‌وه‌ی كه دیلی گه‌نده‌ڵی بو ئێستا دیلی گه‌نده‌ڵی و توندوتیژیشه پێكه‌وه، هیواداربوم ناڕه‌زاتی ئاشتیخوازانه هه‌بێت به دڵی پاك و خاوێن و جێگیر نه‌ك په‌لاماری ئاڕپی جی و چه‌ك بده‌ن، نه‌فره‌ت له‌و شۆڕشه".
وه‌كو چۆن شۆڕشی تشیرین له ئاشتی خوازانه لایدا و ره‌خنه‌م لێگرت ئێستاش ره‌خنه له شۆڕشی ره‌وتی سه‌در ده‌گرم
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌م شۆڕشه كه توندوتیژی و كوشتنی تێكه‌ڵ بو شۆڕش نیه له بنه‌ڕتدا و من ناڵێم شۆڕشه، وه‌كو چۆن شۆڕشی تشیرین له ئاشتی خوازانه لایدا و ره‌خنه‌م لێگرت ئێستاش ره‌خنه له شۆڕشی ره‌وتی سه‌در ده‌گرم و سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م پاڵه‌وانه‌كان كه بێلایه‌ن بون، سوپاس بۆ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وان په‌یوه‌ندیان به‌و دۆخه‌وه نیه، راسته سه‌ركرده‌كانیان و فه‌رمانده‌كانیان ره‌نگه په‌یوه‌ندیان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌وان یه‌ك گولله‌ش ناته‌قێنن، سوپاس بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان كه هه‌ڵوێستێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی هه‌بوه".
دۆخه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوه و هێزه‌كان ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی رۆڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه
موقته‌دا سەدر ده‌ڵێت، "دۆخه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوه و هێزه‌كان ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی رۆڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه، ئێمه دان به هۆزه‌كان نانێین به‌و شێوه‌یه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان به محه‌مه‌د سه‌در هه‌یه، ئه‌وا سه‌در باوه‌ڕی هۆزگه‌ری نیه و رشتنی خوێنی عێراقییه‌كان حه‌رامه، ئه‌گه‌ر له ره‌وته‌كه بێت یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه، به‌ڵێ میلیشای خراپه‌كار هه‌ن به‌ڵام نابێت ره‌وته‌كه‌ش خراپ بێت، هێشتا باوه‌ڕم به‌وه‌یه كه ره‌وته‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه".
خه‌ڵك تاوانی چیه له دوێنێوه له ترس و دڵه‌ڕاوكێدایه، ئه‌مه شۆڕش نیه نه‌خێر نامانه‌وێت
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له خۆپیشانده‌ران كرد ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 60 خوله‌كدا نه‌كشێنه‌وه ئه‌وا خۆی له ره‌وته‌كه‌ش بێبه‌ری ده‌كات و وتی، "خه‌ڵك تاوانی چیه له دوێنێوه له ترس و دڵه‌ڕاوكێدایه، ئه‌مه شۆڕش نیه نه‌خێر نامانه‌وێت، ده‌بێت ته‌نانه‌ت له مانگرتنیش بكشێنه‌وه ئه‌گه‌ر ملكه‌چمان نه‌بن هه‌ڵوێستێكی دیكه‌مان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر خه‌می بیروباوه‌ڕی ئایینی و ئایینه‌كه‌تان نیه، خه‌می نیشتیمانه‌كه‌تان هه‌بێت".
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ (29ی ئابی 2022)، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، به ته‌واوی له پڕۆسه‌ی سیاسی كشاوه‌ته‌وه و هیچ دهستتێوهردانێك له سیاسه‌تدا ناكات، راسته‌وخۆ دوای ئه‌و په‌یامه لایه‌نگرانی خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و چونه ناوچه‌ی سه‌وز، به‌هۆیه‌وه شه‌ڕو پێكدادان له نێوان گروپه چه‌كداره‌كان رویدا و نزیكه‌ی 30 كه‌س كوژران و زیاتر له 300 كه‌سیش برینداربون.