خه‌ندان-
دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2009 به‌شی یه‌كه‌می فیلمی (Avatar) به‌رهه‌مهێنراو یه‌كێك بو له پڕبینهرترینهكانی ساڵ، دوای تێپه‌ڕبونی 13 ساڵ جارێكی دیكه به چیرۆك و كوالێتییه‌كی به‌رزتره‌وه ئه‌مساڵ له سینه‌ماكان په‌خش ده‌كرێت و جه‌نگی ئه‌م جاره‌ش له‌سه‌ر مانه‌وه و پارێزگاریكردن له نیشتیمان و هه‌ساره‌ی پاندۆرا و خێزان ده‌بێت.
وێبساتی imdb.com، جه‌یمس كامرۆن، ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگ بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ كاری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م به‌شه نوێیه فیلمی(Avatar) كرد وا بڕیاری 16ی (ئه‌یلول/9) ئه‌مساڵ له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ماكان نمایش بكرێت.
هه‌ریه‌كه له Sam Worthington و Zoe Saldana رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینین
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌م به‌شه‌ی
فیلمكهدا كه به (Avatar: The Way of Water) ناونراوه، ته‌واوی چیرۆكی فلمهكه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له James Cameron و Josh Friedmanوه نوسراوه و هه‌ریه‌كه له Sam Worthington و Zoe Saldana وJamie Flatters رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینین.
جه‌نگ و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م جاره له پێناو پاراستنی ههسهره و مانای راسته‌قینه‌ی خۆشه‌ویستی و پاراستنی نیشتیمانهدایه
ئه‌و وێبسایته باسی له‌وه‌شكردوه، چیرۆكی ئه‌م به‌شه‌ی
فیلمی پاش روداوه‌كانی به‌شی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كات كاتێك Jake Sully و Neytiri كاره‌كته‌رانی سه‌ره‌كی نێو
فیلمەکە به پێنج منداڵه‌وه خێزانێكیان نوێیان دروستكردوه و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مرۆڤه‌كان خۆیانیان كۆكردوه‌ته‌وه و جارێكی دیكه ده‌یانه‌وێت هه‌ساره‌ی پاندۆرا كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه جه‌نگ و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م جاره له پێناو پاراستنی ههسهره و مانای راسته‌قینه‌ی خۆشه‌ویستی و پاراستنی نیشتیمانهدایه.
به‌شی یه‌كه‌می فلمهكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كواڵێتییه‌كه‌ی بۆ 4K به‌رزكراوه‌ته‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌شی یه‌كه‌می
فیلمەکە به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كواڵێتییه‌كه‌ی بۆ 4K به‌رزكراوه‌ته‌وه و به‌راورد به پێشتر ئێستا هه‌وادارانی به كوالێتییه‌كی به‌رزتر ته‌ماشای بكه‌ن و پاش تێپه‌ڕبونی چه‌ندین ساڵ و به‌رهه‌مهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی
فیلمەکانی خه‌یاڵی زانستی ئه‌م به‌شه‌ر كوالێتیه‌كی ئێجگار به‌رز و راسته‌قینه‌ی هه‌یه و چێژێكی زیاتر به بینه‌ران ده‌به‌خشێت.