خه‌ندان-
له ویلایه‌تی ئۆوكڵاهۆوما-ی ئه‌مریكا منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان دایكی له مردن رزگار كرد پاش ئه‌وه‌ی له نێو مه‌له‌وانه‌گه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا توشی مێشكه نۆر (seizure) بو و له باره‌ی روداوه‌كه‌شه‌وه دایكی منداڵه‌كه ده‌ڵێت، "یه‌كێك بو له هه‌ره بارودۆخه ناخۆشه‌كانی ژیانم و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مینجار نییه كه كوڕه‌كه‌م ژیانم له مردن رزگار ده‌كات ".
رۆژنامه‌ی Daily Mailی بریتانی، ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش منداڵێك توانی دایكی له مردن رزگار بكات و ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی توشی بارودۆخێكی ته‌ندروسی بوه و له نێو مه‌له‌وانگه ده‌ستكرده‌كه‌ی ماڵی خۆیاندا‌و له‌لایه‌ن منداڵه‌كه‌یه‌وه رزگاركراوه.
گاڤن-ی ته‌مه‌ن 10 ساڵان دایكی له بارودۆخی مه‌ترسیدار رزگار ده‌كات كه تێیدا روبه‌ڕوی مێشكه نۆر (seizure) بوه‌ته‌وه
باسی له‌وه‌شكردوه، روداوه‌كه له ویلایه‌تی ئۆوكڵاهۆوما-ی ئه‌مریكا رویدا، كه تێیدا منداڵێك به ناوی گاڤن كینی، ته‌مه‌ن 10 ساڵان دایكی له بارودۆخی مه‌ترسیدار رزگار ده‌كات كه تێیدا روبه‌ڕوی مێشكه نۆر (seizure) بوه‌ته‌وه كه كاره‌بایی مێشك كۆنترۆڵی ته‌واوی ماسولكه‌كانی جه‌ست له‌ده‌ستده‌دات و ئه‌و كه‌سه‌ی روبه‌ڕوی ئه‌و بارودۆخه‌ش ده‌بێته‌وه كۆنترۆڵ له‌ده‌ست ده‌دات به‌تایبه‌ت له ماسولكه خۆویسته‌كانی جه‌سته‌یدا، لۆری، دایكی گاڤن-یش روبه‌ڕوی هه‌مان بارودۆخ بوهبوه.
ستێفن ڵووی، باپیری گاڤن ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ردوكیان له مه‌ترسی رزگار ده‌كات
Daily Mail ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و كاته‌ی گاڤن دایكی بینینه‌وه له‌و بارودۆخه‌دا راسته‌وخۆ به‌ره‌و لای دایكی چوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی دایكی له مه‌له‌وانگه‌كه بهێنێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت سه‌ری دایكی له ئاوه‌كه خهێناوهته ده‌ره‌وه و له‌و ساته‌شدا ستێفن ڵووی، باپیری گاڤن ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ردوكیان له مه‌ترسی رزگار ده‌كات.
یه‌كێك بو له هه‌ره بارودۆخه ناخۆشه‌كانی ژیانم
دایكی گاڤن له باره‌ی روداوه‌كه‌شه‌وه ده‌ڵێت، "یه‌كێك بو له هه‌ره بارودۆخه ناخۆشه‌كانی ژیانم و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مینجار نییه كه كوڕه‌كه‌م ژیانم له مردن رزگار ده‌كات و ئه‌و كاته‌ی كه‌ته‌مه‌نی ته‌نها حه‌وت ساڵان بو هه‌مان بارودۆخی به‌سه‌رداهاتوه و ئه‌مه‌ش وای له گاڤن كمردوه پهیوهندڤی به فریاكه‌وتنی خێراوه بكات و له مردن رزگارم بكات".