زلێنسكی: قورسترین و سه‌ختترین زستانمان له‌پێشه‌

08:19 - 26/08/2022

1805جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌ وتارێكدا بۆ هاوڵاتانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، به‌هۆی زۆر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی غاز، زستانی داهاتو "قورسترین و سه‌ختترین" زستان ده‌بێت له‌ مێژوی ئۆكرانیادا، بۆیه‌ پێویسته‌ هاوڵاتیانیش ئاماده‌كاریه‌كانیان له‌و ڕوه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ن.

ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی له‌ وتارێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تێلیگرام رایگه‌یاندوه‌، "نرخی غاز له‌ ئه‌وروپا به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 300 دۆلار بۆ هه‌ر هه‌زار مه‌تر سێجایه‌ك".

به‌ڕاستی ئه‌م زستانه‌ قورسترین زستان ده‌بێت له‌ مێژوی ئێمه‌دا

سه‌رۆكی ئۆكرانیا سه‌رۆكی ئۆكرانیا دۆخی غازی وڵاته‌كه‌ی به‌ "زۆر مه‌ترسیدار و زۆر سه‌خت" وه‌سف كرد و دڵنیایی دایه‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ هه‌وڵده‌ده‌ن، له‌م بارودۆخه‌دا، هه‌مو هه‌وڵێكیان بده‌ن بۆ ئاماده‌كردنی ئۆكرانیا بۆ زستانی داهاتو و ئاشكراشیكرد، "به‌ڕاستی ئه‌م زستانه‌ قورسترین زستان ده‌بێت له‌ مێژوی ئێمه‌دا".

پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ به‌كارهێنانی سوته‌مه‌نی بۆ خۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ كێشه‌ ڕوبدات

له‌لای خۆشیه‌وه‌، ڤیتالی كلیتشكۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی كیێڤ رایگه‌یاندوه‌، "پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ به‌كارهێنانی سوته‌مه‌نی بۆ خۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ كێشه‌ ڕوبدات"، دانیشتوانی پایته‌ختی ئۆكرانیاشیی له‌ ئه‌گه‌ری پچڕانی كاره‌با ئاگادار كرده‌وه‌.

 پله‌كانی گه‌رمای گه‌رمای ناو ماڵه‌كان له‌ ئاسایی كه‌متر ده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكی شاره‌وانی كیێڤ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ده‌سه‌ڵاتداران ئاماده‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وه‌ها دۆخێكدا و یه‌ده‌گی پێویستی سوته‌مه‌نییان هه‌ڵگرتوه‌ كه‌ ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌رده‌ست ده‌بێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رمای ناو ماڵه‌كان له‌ ئاسایی كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین جلوبه‌رگی گه‌رم و به‌تانی زیاتر ئاماده‌ بكه‌ن".

نیشانەکردن

ڤۆلۆدمیر زلێنسكی