بۆریس جۆنسن له‌ رۆژی سه‌ربه‌خۆی ئۆكرانیادا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد

06:13 - 24/08/2022

2120جار خوێندراوەتەوە

بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا و ڤڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا

خه‌ندان-

سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ئه‌مڕۆ چورشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كار بۆ سنوری كۆتاییهێنان به‌ پشتبێبه‌ست به‌ گازی روسیا دابدرێت و ده‌شڵێت، "له‌و كاته‌ی جیهان پاره‌ی گاز به‌ روسیا ده‌ده‌ن، هاوڵاتیانی ئۆكرانیا خوێن له‌ به‌رامبه‌ر روسیا ده‌به‌خشن".

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ئه‌مڕۆ پاش سه‌ردانه‌مه‌ی بۆ ئۆكرانیا به‌بۆنه‌ی سه‌ربه‌خۆی ئه‌و وڵاته‌وه‌، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، به‌ پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌ سه‌ربازی و مرۆییه‌كان به‌ ئۆكرانیا په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ نێوان وڵاتانی رۆژئاوادا زیاتر به‌ره‌و به‌خۆیه‌و بینیوه‌.

له‌و كاته‌ی جیهان پاره‌ی گاز به‌ روسیا ده‌ده‌ن، هاوڵاتیانی ئۆكرانیا خوێن له‌ به‌رامبه‌ر روسیا ده‌به‌خشن
وتیشی، "له‌و كاته‌ی جیهان پاره‌ی گاز به‌ روسیا ده‌ده‌ن، هاوڵاتیانی ئۆكرانیا خوێن له‌ به‌رامبه‌ر روسیا ده‌به‌خشن، پێویسته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی پشتپێبه‌ستنه‌كانیان به‌ روسیا رابگرن و رێگه‌ خۆشكه‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كانی گاز و پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاسایی بن له‌ پێناو ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نرخی سوته‌مه‌نی به‌رز نه‌بێته‌وه‌ و روسیا وه‌ك جه‌مسه‌رێكی فریادڕه‌ز ببینرێت".
ده‌بێت كۆتاییه‌ك بۆ پشت پێبه‌ستنه‌كان به‌ گازی روسیا دابندرێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا باسی له‌وه‌شكردوه‌، "پشت پێبه‌ستی كۆتایی به‌ گاز و خاوی روسیا ئه‌ركێكی قورسه‌، به‌ڵام پێویسته‌ ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ له‌ پێناو ئه‌وه‌ی كۆتا سنوری پشتپێبه‌ستن به‌ گاز و به‌رهه‌مه‌ سروشتییه‌كانی روسیا دابنرێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ باره‌ی ئۆكرانیاوه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، تا كۆتایهێنان به‌م جه‌نگه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی هاوكاری به‌ ئۆكرانیا به‌رده‌وام ده‌بن، وتیشی، "ئێمه‌ له‌ پێناو گێڕانه‌وه‌ی خاكی ئۆكرانیا و سه‌ربه‌خۆبونی وه‌ك وڵاتێكی نێو خاكی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری سه‌ربازی مرۆیی پێشكه‌ش به‌ ئۆكرانیا ده‌كه‌ین".