خه‌ندان-
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتو پشتیوانی خۆی دەخاتە پاڵ توڕەیی و بێزاری خەڵكی كوردستان بەرامبەر سیاسەتی نادروستی حزبە دەسەڵاتدارەكان، ده‌شڵێت، "پارتی و یەکێتی ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن نین لە وادەی خۆیدا".
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "پێویسته لایەنە ناكۆكەكانی پڕۆسەی سیاسی عێراق هەرچی زوترە كێشە سیاسیه‌كانی نێوانیان چارەسەربكەن لەسەر بنەمای دەستور و پارێزگاریكردن لە دامەزراوە دەستوریەكان و ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە و سنوردانان بۆ گەندەڵكاران و دابینكردنی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەكان بۆ سەرجەم شار و ناوچەكان و كەمكردنەوەی مەینەتیەكانی زۆرینەی زۆری خەڵكی بەش مەینەتی عێراق، و وڵات بە دوربگرن لە تەقینەوەی ناكۆكیەكانیان بەرەو مەترسی توندوتیژی و پێكدادانی چەكدارانەو ماڵوێرانەكەر".
لایەنە كوردستانیەكان بە زوترین كات لەسەر پرۆژەیەكی هاوبەشی نیشتمانی رێكبكەون
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لایەنە كوردستانیەكان بە زوترین كات لەسەر پرۆژەیەكی هاوبەشی نیشتمانی رێكبكەون بەمەبەستی پارێزگاریكردن لە مافە دەستوریەكانی گەلەكەمان و بەشداربونێكی كارا لە پرۆسەی سیاسی عێراق و دەستەبەكردنی بەرژەوەندیەكانی خەڵكی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140.
سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتو پشتیوانی خۆی دەخاتە پاڵ توڕەیی و بێزاری خەڵكی كوردستان بەرامبەر سیاسەتی نادروستی حزبە دەسەڵاتدارەكان
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتو باسی له‌وه‌شكردوه، "سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتو پشتیوانی خۆی دەخاتە پاڵ توڕەیی و بێزاری خەڵكی كوردستان بەرامبەر سیاسەتی نادروستی حزبە دەسەڵاتدارەكان و دیاردەی پاشا گەردانی و یاسا شكێنی لەمومارەسەكردنی حوكمڕانیدا و چارەسەرنەكردنی كێشەكانی دواكەوتنی موچە و گرانی سوتەمەنی و كاره‌با و زیادبونی بێكاری و نەبونی هەلی كار بۆ گەنجان و دانەمەزراندنی وانەبێژ و كارمه‌ندانی خۆبەخش و گرێبه‌ست و دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی".
پارتی و یەكێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەنین
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، سەركردایەتی یه‌كگرتو هەڵوەستەی كرد لەسەر ئامادەنەبونی پارتی و یەكێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا بە بیانوی رێكنەكەوتنیان لەسەر كێشەكانی نێوانیان و گوێ نەدانیان بە جەختكردنەوەی نوێنەری یونامی لە عێراق لەسەر زەرورەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە نزیكترین دەرفەتدا.
بە پێویستی دەزانین كە لایەنەكانی دەسەڵات هەرچی زوترە رێكبكەون لەسەر داواكاریەكانی لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتو ده‌ڵێت، "ئێمە لە یەكگرتو بە پێویستی دەزانین كە لایەنەكانی دەسەڵات هەرچی زوترە رێكبكەون لەسەر داواكاریەكانی لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات بە تایبەتی یەكگرتو بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی خاوێن و دور لە ساختەكاری و قۆرخكاری، یه‌كگرتو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كاری هاوبه‌شی پێكه‌وه‌یی بكه‌ن له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ جه‌ماوه‌ری نارازی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی وه‌ها كه رێگه خۆشبكات بۆ گۆرانكاری و چاكسازی راسته‌قینه له سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا".