زلێنسكی بۆ روسیا: تا دوا هه‌ناسه‌مان روبه‌ڕوتان ده‌بینه‌وه‌

10:57 - 24/08/2022

1073جار خوێندراوەتەوە

ڤڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا

خه‌ندان-

سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بۆ روسیا شل ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌یان داگیربكه‌ن و بۆ ئه‌وان ئۆكرانیا 25 هه‌رێمه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك بست له‌ خاكی وڵاته‌كه‌یان راده‌ستی روسیا بكه‌ن و ده‌شڵێت، "تا كۆتایی روبه‌ڕوتان ده‌بینه‌وه‌".
 
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ڤڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ نوێترین لێدوانیخۆیدا رایگه‌یاندوه‌، په‌یمانیانداوه‌ كه‌ بست به‌ بستی خاكی وڵاته‌كه‌ی ئازادبكه‌نه‌وه‌ و ده‌ستو په‌نجه‌ش له‌گه‌ڵ هیچ شوێنێك بۆ روسیا نه‌رم ناكه‌ن.

تا كۆتایی روبه‌ڕوتان ده‌بینه‌وه‌
وتیشی، "ئێدی لێره‌وه‌ گرنگ نییه‌ لامان ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانتان چه‌ند هێنده‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئێمه‌ن، ئه‌وه‌ی لامان گرنگه‌ نیشتیمان و وڵاته‌كه‌مانه‌، ئێمه‌ به‌ره‌نگاری شه‌ڕه‌نگێزی و هه‌ستی داگیركارانه‌ی ئێوه‌ ده‌بینه‌وه‌، تا كۆتایی روبه‌ڕوتان ده‌بینه‌وه‌".
كریمیا له‌ ژێر ده‌ستتان ده‌رده‌هێنینه‌وه‌
سه‌رۆكی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكردوه‌، "گوێ ناده‌ین تا چی سنورێك ئاسته‌نگییمان دێته‌ پێ، گرنگ نییه‌ لامان چه‌ندێك و به‌ چی ئاستێكه‌وه‌ روبه‌ڕوی ئێمه‌ ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام كریمیاش له‌ ژێر ده‌ستان ده‌ردهێنینه‌وه‌".
بۆ ئێمه‌ یه‌ك ئۆكرانیا-ی یه‌كگرتو هه‌یه‌ و به‌س
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "بۆ ئێمه‌ ئۆكرانیا هه‌مو ئۆكرانیایه‌ و هیچ هه‌رێمێكمان موڵكی روسیا نییه‌، هه‌ر 25 هه‌رێمه‌كه‌ پێكه‌وه‌ له‌ ژێر ده‌ستیان ده‌رده‌هیچنینه‌وه‌ رێگه‌ خۆش ناكه‌ین به‌ دانوستان خاكی وڵاته‌كه‌مان لێداگیربكه‌ن".