واتسئاپ، كێشه‌ی نامه‌ سڕاوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات

03:38 - 22/08/2022

4308جار خوێندراوەتەوە

واتسئاپ

خه‌ندان-

په‌ره‌پێده‌رانی ئاپلیكه‌یشنی واتسئاپ په‌ره‌ به‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ بۆ به‌كارهێنه‌رانی ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌ویش بریتییه‌ لە گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌ سڕاوانه‌ی كه‌ به‌كارهێنه‌ران پاشگه‌زده‌بنه‌وه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی و له‌ رێگه‌ی ئه‌و خزمه‌ت گوزارییه‌شه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا نامه‌كان (Undo) بكه‌یت.

به‌پێی وێبسایتی WaBetaInfo، كه‌ كاری به‌دواداچون بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی تایبه‌ت به‌ ئاپلیكه‌یشنه و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌كات بڵاویكرده‌وه‌، په‌ره‌پێده‌رانی به‌رپرس له‌ ئاپلیكه‌یشنی واتسئاپ له‌ ئێستا كار له‌سه‌ر نمونه‌یه‌كی په‌ره‌پێدراوی ئاپلیكه‌یشنه‌كه‌ ده‌كه‌ت تا بتوان گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی جیاوازێ تێدا ئه‌نجامبده‌ن.

له‌ هه‌وڵ ئه‌وه‌دان به‌ زوترین كات ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، زۆربه‌یكات به‌كاهێنه‌رانی ئاپلیكه‌یشنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی بێ ئاگایانه‌ نامه‌ نێردراوه‌كانیان ده‌سڕنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش روبه‌ڕوی ئاسته‌نگی كردونه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ په‌ره‌پێده‌ران له‌ هه‌وڵ ئه‌وه‌دان به‌ زوترین كات ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له‌ ئێستاشدا له‌ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ نزیكن.
ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌توانیت دوباره‌ (undo) بكه‌یته‌وه‌
به‌پێی په‌ره‌پێده‌رانی ئاپلیكه‌یشنه‌كه‌ش بێت، چه‌ند كاتێكی دیاریكراو دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی پاشگه‌زبێته‌وه‌ له‌ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و نامانه‌ی كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ یاخود له‌ پێویستییه‌كی دیاریكراودا سڕینه‌ویانه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك و فه‌یسبوك وایه‌ له‌ كاتی سڕینه‌وه‌ی نامه‌كه‌ له‌لای كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌توانیت دوباره‌ (undo) بكه‌یته‌وه‌.

نیشانەکردن

زانست و تەكنەلۆجیا