خه‌ندان-
به‌رپرسی پڕۆگرامینی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، گۆرانییه‌كی تایبه‌ت به هونه‌رمه‌ند جنێت جاكسن ، خوشكی هونه‌رمه‌ندی پۆپی به‌ناوبانگ مایكڵ جاكسن ده‌توانێت سیستمی پاراستنی كۆمپیوته‌ره‌كانی ساڵی 2005 تێكبشكێنێت و روبه‌ڕوی ERORR پڕۆسێسینیان بكاته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیه له‌ره‌له‌ری رادیۆیی سروشتی له‌سه‌ره.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، رهیمند چێن، به‌رپرسی پڕۆگرامینی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكیدا بڵاویكرده‌وه، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكان به‌رهه‌م هێنان و دروستكردنی كۆمپیوته‌ره‌كان بۆی ده‌ركه‌وتوه كه له‌كاتی گوێگرتن له گۆرانیه‌كی تایبه‌تدا كۆمپیوته‌ره‌كانی روبه‌ڕوی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ته‌كنیكی ده‌بنه‌وه.
گۆراناییه تایبه‌ته‌كه بریتییه له گۆرانی Rhythm Nationی تایبه‌ت به جنێت جاكسن
وتیشی، "گۆراناییه تایبه‌ته‌كه بریتییه له گۆرانی Rhythm Nationی تایبه‌ت به جنێت جاكسن، خوشكی گۆرانیبێژی پۆپی به‌ناوبانگ مایكڵ جاكسن ناسراو به (King of Pop) كه له كاتی پله‌ی كردنی ئه‌م گۆرانییه كه له ساڵی 1989دا ده‌رچو كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ندێك كۆمپیوته‌ر دروست ده‌كات و توانای تێكشكاندنی سیستمی پاراستنی ئه‌و كۆمپیوتهرهانهی هه‌یه كه ته‌نانه‌ت نزیك له‌و كۆمپوتهرانهش داده‌نرێن كه گۆرانییه‌كه‌ی له‌سه‌ر لێده‌درێت.
ئه‌و گۆرانییه له‌ره‌له‌ری رادیۆیی سروشتی له‌سه‌ره
به‌رپرسی پڕۆگرامینی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌و گۆرانییه یه‌كێك له‌و گۆرانیانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌ره‌له‌ری رادیۆیی سروشتی له‌سه‌ره كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پرۆسێسه‌ر لاپ‌تۆپ و كۆمپیوته‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری دروست ده‌كات و پرۆسێسین روبه‌ڕوی ERORR ده‌كاته‌وه.
كۆمپیوته‌ره به‌رهه‌مهێنراوه‌كانی ساڵی 2005 روبه‌ڕوی كێشه كردوه‌ته‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی كه له ساڵی 2005دا به‌رهه‌مهێنراون به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ روبه‌ڕوی تێكشكانی سیستمی پاراستن و ERORR پڕۆسێسین بونه‌ته‌وه و پاش ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه كه ئه‌و گۆرانییه‌ی جانێتی له‌سه‌ر بوه.