خه‌ندان-
كۆبونه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ئۆكرانیا، توركیا و سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان كۆتاییپێهات و باس له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمی كارۆناوه‌كی زاپۆریژا كرا‌و سه‌رۆكۆ ئۆكرانیا سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیای به پاڵپشتیه‌كی باش ناوبرد، له به‌رامبه‌ریشدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان وتی، "نامانه‌وێت چێرنۆبڵێكی دیكه ببینین".
به‌پێ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، كۆبونه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌ی هه‌ریه‌كه له ڤڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆڤان، سه‌رۆكی توركیا و ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان له شاری ڵڤێڤ كۆتایی هات و تێیدا چه‌ند پرسێكی گرنگ ئاڵوگۆڕن.
كۆبونه‌وه‌ی هه‌رسێ لایه‌نه‌كه دو كاتژمێری خایاند
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ر سێ لایه‌ن كۆتایی پێهات و ماوه‌ی نزیكه‌ی دو كاتژمێری خایاندوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاندوه كه روسیا ده‌ستی داوه‌ته كارێك قێزه‌ون و پێویسته به‌خێرای له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژا بكشێنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره روبدات.
سه‌ردانكردنی سه‌رۆكی توركیا بۆ وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پاڵپشتییه‌كی به‌هێزه بۆ وڵاته‌كه‌مان
زلێنسكی وتیشی، "سه‌ردانكردنی سه‌رۆكی توركیا بۆ وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پاڵپشتییه‌كی به‌هێزه بۆ وڵاته‌كه‌مان و پێكه‌وه باسی به‌رده‌وامی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه به كۆگاكراوه‌كانی وڵاته‌كه‌مان و بارودۆخی خراپی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی كارۆناوه‌كی زاپۆریژا-مان تاوتوێكرد".
نامانه‌وێت چێرنۆبڵێكی دیكه روبدات
له‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند، "ئێمه نامانه‌وێت جارێكی دیكه كاره‌ساتی چێرنۆبڵ دوباره ببێته‌وه و ئه‌گه‌ری كاره‌ساتێكی جیهانی نه‌خوازراو به‌ڕێوه‌یه، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی روسیا ژیرانه مامه‌ڵه نه‌كه‌ن".
هه‌وڵده‌ده‌ین پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆركردنی دیله‌كانی جه‌نگ له نێوان ئۆكرانیا و روسیا ئه‌نجام بدرێت
وتیشی، "پێكه‌وه كار له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به‌م جه‌نگه ده‌كه‌ین و هه‌نگاویش ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاڵوگۆركردنی دیله‌كانی جه‌نگ له نێوان ئۆكرانیا و روسیا ئه‌نجام بدرێت و سه‌رۆكی روسیاش له‌م پرسه ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه".
رێككه‌وتنێك له نێوان وركیا و ئۆكرانیا واژۆ كرا
هه‌روه‌ها پاش كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه سێ لایه‌نییه‌كه هه‌ریه‌كه له وه‌زیری بازرگانی توركیا و وه‌زیری ژێرخانی ئابوری ئۆكرانیا به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌ردو وڵات رێكه‌وتنێكیان بۆ دوباره دروستكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ئۆكرانیا واژۆ كرد.