خه‌ندان-
حكومه‌تی سوید ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاماده‌یی خۆی بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی توركی به ئه‌نقه‌ره راگه‌یاند كه به تۆمه‌تی ساخته‌كاری سزا دراوه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م رێوشوێنه له له‌دوای ئه‌وه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی هه‌وڵه‌كانی ستۆكهۆڵمی كرد بۆ ئه‌ندامبون له ناتۆ.
ئه‌نجێلیكا ڤالگرێن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی سوید رایگه‌یاند، "ئه‌وه پرسێكی ئاسایی و ڕۆتینییه، داواكاری ڕادهستكردنهوهكه له‌لایه‌ن توركیاوه ساڵی رابردو به‌ده‌ستمانگه‌یشتوه".
ئه‌و كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن سویده‌وه دیپۆرت ده‌كرێته‌وه ناوی ئۆكان كالێسه
به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگای سوید ده‌ریده‌خه‌ن كه "ئه‌و كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن سویده‌وه دیپۆرت ده‌كرێته‌وه ناوی ئۆكان كالێسه، توركیا له ساڵانی 2013 و 2016دا به ساخته‌كاری له كارتی بانكیی تۆمه‌تباری كردوه".
ئه‌نقه‌ره له ساڵی 2021 هه‌وڵیدا ئه‌و داواكراوه وه‌ربگرێته‌وه
وه‌زاره‌تی دادی سوید هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی "ئایا ئه‌و كه‌سه له لیستی توركیادا بوه یان نا" نه‌خستوه‌ته‌ڕو و ئاشكرایكردوه، "ئه‌نقه‌ره له ساڵی 2021 هه‌وڵیدا ئه‌و داواكراوه وه‌ربگرێته‌وه، زۆر پێش ئه‌وه‌ی سوید داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌ندامبون له ناتۆ".
ئۆكان كالێس له ساڵی 2011 داوای په‌نابه‌ری له سوید كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌تكرایه‌وه، له ساڵی 2014 له ئیتاڵیا مافی په‌نابه‌ری پێبه‌خشرا، له مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سویده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
له‌ماوه‌ی رابردودا توركیا به مه‌رج به‌ئه‌ندامبونی سوید وفینلاندی له رێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) په‌سه‌ند كرد، هه‌فته‌ی رابردوش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و دو وڵاته پابه‌ند نه‌بن به به‌ڵێنه‌كانیان بهئهندامبونیان هه‌ڵده‌په‌سێردرێت.